له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی، قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان رای گه‌یاندبوو، خوێندكاران به سووكایه‌تی به ئاڵای كوردستان تۆمه‌تبار كراون و ئه‌وه هه‌ڵه‌یه به‌سه‌ر حكوومه‌تدا تێپه‌ڕ بووه، وه‌ڵام ده‌درێته‌وه و ده‌ركه‌وت كه تاڵه‌بانی ته‌نیا پشتی به پۆستی فه‌یسبووكی قوتابییه‌ك به‌ستووه.
هه‌فته‌ی رابردوو له كاتی خۆپێشاندانی قوتابیانی زانكۆ له سلێمانی، سووكایه‌تی به ئاڵای كوردستان كرا، سه‌رباری ئه‌وه‌ی ده‌یان جنێو به حكوومه‌ت و كوردستان و خه‌ڵكی دران، له‌سه‌ر ئه‌و كاره‌یش حكوومه‌ت بڕیاریدا رێككاری یاسایی بگیرێته به‌ر و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه سووكایه‌تیان به ئاڵای كوردستان كردووه بدرێنه دادگا.
له ڕاگه‌یه‌ندراوی حكوومه‌ت نه‌نووسراوه قوتابیان ئه‌و كاره‌یان كردووه
ئه‌مڕۆ، قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌ركی سه‌ره‌كی ئه‌وه‌یه هه‌ڵه به‌سه‌ر حكوومه‌تدا تێپه‌ڕ نه‌بێ، ڕه‌خنه‌ی گرتووه و رای گه‌یاند، خوێندكاران به‌رانبه‌ر سووكایه‌تی به ئاڵای كوردستان تۆمه‌تبار كراون و ڤیدیۆكه كۆنه. به‌ڵام تاڵه‌بانی نه‌یدیوه كه دواتر ده‌یان ڤیدیۆی تری هاوشێوه بڵاو كراونه‌ته‌وه و به ئاشكرا ده‌ركه‌وتووه كه خۆپێشاندانه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی سلێمانییه.
تاكه به‌ڵگه‌ی قوباد تاڵه‌بانی ئه‌وانه‌ی ده‌ڵێن ڤیدیۆكه كۆنه، ته‌نیا قسه‌ی قوتابییه‌كی زانكۆی ئه‌مه‌ریكییه له سلێمانی به‌ناوی "به‌رهه‌م كاكه‌زاڵ" كه پۆستێكی له فه‌یسبووك كردبوو گوایا ڕه‌شه‌با ئاڵاكه‌ی خستووه.
ئامانج عه‌لی چاودێری سیاسیی بۆ "وشه" باس له‌وه ده‌كات، كه پێده‌چێ قوباد تاڵه‌بانی به‌باشی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی حكوومه‌تی له‌باره‌ی ئه‌و رووداوه نه‌خوێندبێته‌وه، چونكه له ڕاگه‌یه‌ندراوی حكوومه‌ت نه‌نووسراوه قوتابیان ئه‌و كاره‌یان كردووه و قوتابیان تاوانبار نه‌كراون، به‌ڵكو به شێوه‌یه‌كی گشتی كرده‌وه‌ی سووكایه‌تیكردن به ئاڵا و سیمبوله نیشیمانییه‌كان سه‌ركۆنه كراوه و نووسراوه "چه‌ند كه‌سێك" به‌وپێیه بێ، حكوومه‌ت نه‌كه‌وتووه‌ته ھه‌ڵه.
دووپات له‌وه‌یش ده‌كاته‌وه كه كه‌س نه‌یگوتووه ئه‌وانه خوێندكارن سووكایه‌تی به ئاڵا ده‌كه‌ن. هه‌روه‌ك ئه‌و چاودێره پێی وایه ده‌بوو تاڵه‌بانی نه‌كه‌وێته هه‌ڵه‌یه‌كی له‌وجۆره و ئه‌گه‌ر حكوومه‌تیش هه‌ڵه‌ی كردووه ئه‌ركی ئه‌وبوو چاكی بكاته‌و نه‌ك بۆ میدیا قسه بكات.
هه‌ر له‌سه‌ر رووداوی سووكایه‌تی به ئاڵای كوردستان، دوێنێ له‌كاتی سه‌ردانی بۆلای قوتابیانی به‌شه‌ناوخۆییه‌كان، مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان، گوتی قوتابیان سووكایه‌تی به ئاڵا ناكه‌ن و ئه‌وه دووره له ڕه‌وشتی قوتابیانه‌وه.