زیاتر له مانگ و نیوێك به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته له عێراق تێپه‌ڕیووه و تا ئێسته یاری به كات ده‌كرێ و ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردن نه ڕاده‌گه‌یه‌نرێ و نه واده‌یه‌كی كۆتاییشی بۆ دیاریكراوه، كه تێیدا ڕابگه‌یه‌نرێت، سه‌رچاوه‌كانیش دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه میلیشیاكان و هاوپه‌یمانانی ئێران به‌رده‌وام ده‌بن له‌و یارییه، تا سه‌رجه‌م بنكه و وێستگه‌كانی ده‌نگدان به كۆمسیۆن ده‌ژمێرنه‌وه، چونكه به هیچ شێوه‌یه‌ك ئاماده نین ئه‌و ئه‌نجامه قبووڵ بكه‌ن، ته‌نیا ڕێگه‌یش بۆ كۆتاییهێنان به‌و ته‌نگژه‌یه بڕیارێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی مه‌رجه‌عیه‌تی شیعه‌كانه، به‌ڵام ئه‌میش تا ئێسته بێده‌نگی هه‌ڵبژاردنه‌وه، بۆیه دۆخه‌كه به شێواوی و بێ سه‌روبه‌ری ماوه‌ته‌وه.
میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران و لایه‌نه سیاسییه‌كانی شوێنكه‌وته‌ی تاران له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته تووشی گه‌وره‌ترین شكست بوونه‌وه و تا ئێسته‌یش هه‌موو ڕێوشوێنێك ده‌گرنه‌به‌ر، تا ئه‌و ئه‌نجامه بگۆڕن، یان ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن و پرۆسه‌كه به ته‌واوی ڕه‌ت بكه‌نه‌وه، لایه‌نه‌كانی براوه‌ی هه‌ڵبژاردن به گشتی و ره‌وتی سه‌در كه براوه‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنه به تایبه‌تی، به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ده‌سكاریكردنی ئه‌نجامه‌كان و ڕه‌تكردنه‌وه و دووباره ئه‌نجامدانه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن ڕه‌ت ده‌كاته‌وه.
گرفته سه‌ره‌كییه‌كه له نێوان لایه‌نه‌كانی شیعه‌یه و تا ئێسته نه‌یانتوانیوه له نێوخۆی خۆیان ڕێككه‌ون و ڕێز له ده‌نگی ده‌نگده‌رانی عێراق بگرن، چونكه به گوێره‌ی هه‌موو پێوه‌ره‌كان هه‌ڵبژاردنی 10ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ر پاكترین و بێگه‌ردترین هه‌ڵبژاردن بووه له دوای 2003ه‌وه له عێراق ئه‌نجام درا بێت.
له ئه‌نجامی تانه و سكاڵای به‌رده‌وامی میلیشیاكانیش له ئه‌نجامه‌كان به به‌رده‌وامی بنكه و وێستگه‌ی تری ده‌نگدان ده‌خرێنه به‌رنامه‌ی ژماردنه‌وه‌ی ده‌ستی ده‌نگه‌كان، ئه‌مه‌یش به ته‌واوی پرۆسه‌ی كۆتاییهێنانی ژماردنه‌وه و ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامی كۆتایی دواخستووه، ئه‌و سندووقانهیشی تا ئێسته به ده‌ست ژمێردراونه‌ته‌وه، كه زۆرینه‌ی له پارێزگه‌كانی باشووری عێراقن گۆڕانكارییه‌كی كه‌می له ئه‌نجامه‌كان دروست كردووه.
عیماد جه‌میل ئه‌ندامی تیمی میدیایی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن له عێراق له‌وباره‌وه به كه‌ناڵی "
ئه‌لحوڕه " ی ئه‌مه‌ریكی ڕاگه‌یاند، ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان بووه‌ته هۆی گۆڕانكاری له 12 كورسی په‌رله‌مان دووره له ڕاستییه‌وه، سه‌رجه‌می گۆڕانكارییه‌كان بووه‌ته هۆی یه‌كلابوونه‌وه‌ی پێنج تا شه‌ش كورسی بۆ لایه‌نی تر، كه له ئه‌نجامی به‌رایی ده‌نگدان وا حسابكراوه كه لایه‌نی تر براوه‌ی بوون، ئه‌مه‌یش له هه‌ندێ حاڵه‌ت بۆ لایه‌نه‌كانی براوه بووه ئه‌و گۆڕانكارییه، نه‌ك ئه‌وانه‌ی كه خۆیان به شكستخواردوو له هه‌ڵبژاردن ناو ده‌به‌ن.
هاشم ئهلكهندی شرۆڤه‌كاری سیاسی له عێراق له‌وباره‌وه بۆ "ئه‌لحوڕه" دووپاتی له‌وه كردووه‌ته‌وه، كه به‌ره‌ی شكستخواردووه‌كان به هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و ئه‌نجامه قبووڵ ناكه‌ن، ئه‌گه‌ر گۆڕانكارییان له ئه‌نجامه‌كان بۆ جێبه‌جێ نه‌كرێت، ئه‌وا به‌رده‌وام ده‌بن له سكاڵاكان تا سه‌رجه‌م بنكه و وێستگه‌كانی ده‌نگدان له سه‌رتاسه‌ری عێراق، به ده‌ست دووباره ده‌نگه‌كانی ناو سندووقه‌كان بژمێردرێنه‌وه، كه ئه‌مه‌یش ماوه‌یه‌كی زۆری پێ ده‌چێت، به تایبه‌ت ئه‌گه‌ر به كاروان و هه‌نگاو به هه‌نگاو ژماره‌یه‌ك بنكه و وێستگه بژمێردرێنه‌وه و ده‌سبه‌جێ پرۆسه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رتاسه‌ری ڕانه‌گه‌یه‌نرێت.
ئه‌و شرۆڤه‌كاره ده‌ڵێ، دۆڕاوه‌كان له فشاره‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بن، ئه‌گه‌ر له ئه‌نجامی ژماردانهوهی 5%ی ده‌نگه‌كانیش گۆڕانكاری له پێنج كورسی دروست ببێت، ئه‌وا ڕوون نییه، له ژماردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌می ده‌نگه‌كان به ده‌ست گۆڕانكارییه‌كان چۆن ده‌بن؟ ئه‌مه بۆخۆی كێشه‌یه‌كه و كۆمسیۆن به هه‌ستیارییه‌وه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كات، له‌به‌ر ئه‌وه دۆڕاوه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن له سكاڵا تۆماركردن له ده‌سته‌ی باڵای دادوه‌ری، ئه‌گه‌ریش بێ هیوا بن له ژماردنه‌وه‌ی ته‌واوی ده‌نگه‌كان و جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانیان، ئه‌وا پێشبینی ده‌كرێ له ئاشتخوازانهترین سیناریۆ په‌نا بۆ دادگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ببه‌ن، بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ئه‌و دۆسیه‌یه. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش شاندێكی به‌ره‌ی ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن ئاماده‌ییان پێشانداوه كه بچنه ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، تا به‌ڵگه‌ی ڕوون و ته‌واوه‌تی بخه‌نه به‌رده‌ست، كه ساخته‌كاری گه‌وره له هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام دراوه، ئه‌مه بژاره‌یه‌كی دوور له توندوتیژییه، به‌ڵام كاتێكی زۆر ده‌خایه‌نێت و پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ و دانیشتنی خولی نوێی په‌رله‌مان به ته‌واوی دوا ده‌خات.
له‌باره‌ی بژاره‌كانی تر، ئه‌و شاره‌زایه ده‌ڵێ، دوا بژاره و سیناریۆ ئه‌وه‌یه كه به‌ره‌ی هاوپه‌یمانی ئێران به ته‌واوی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كه ڕه‌ت بكه‌نه‌وه و بایكۆتی پرۆسه‌ی سیاسی له عێراق بكه‌ن، به‌ڵام ئحسان شمه‌ری سه‌رۆكی ناوه‌ندی هزری سیاسی له عێراق بژاره‌یه‌كی له‌م چه‌شنه به دوور ده‌زانێ و ئاشكرای كرد، كه لایه‌نه دۆڕاوه‌كان به هیچ شێوه‌یه‌ك هه‌ست به ئارامی ناكه‌ن، ئه‌گه‌ر له ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌ت بن، چونكه بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌جێنداكانیان زۆر گرنگ و پێویسته به‌لایانه‌وه كه به‌شێك بن له حكوومه‌ت، ئه‌گه‌ر لایه‌نه براوه‌كانی هه‌ڵبژاردن پێگه‌ی باش و به‌هێزیان پێ بده‌ن، به دوور نازانرێ كه ئه‌نجامه‌كه سه‌ره‌ڕای خۆیان تێیدا دۆڕاون، به‌ڵام قبووڵی ده‌كه‌ن و گرژییه‌كان كۆتایی دێت، به‌ڵام ئه‌مه له‌لایه‌ن براوه‌كانه‌وه قبووڵكراو نییه و ڕه‌ت ده‌كرێته‌وه.