ڕه‌شا ئه‌لعه‌زاوی نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووسی عێراقی له وتارێك كه له ڕۆژنامه‌ی "
العرب" بڵاوی كردووه‌ته‌وه، نووسیویه‌تی: زانایان گه‌نگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه دۆسیه‌ی سه‌ره‌كی بۆ شرۆڤه‌كردن له‌باره‌ی به‌رده‌وامی ململانێكان له ناوخۆی وڵاتێك، بریتییه له كێشه‌ی پابه‌ندبوون، رۆبه‌رت پاولی زانای بواری سیاسیش دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، دواجاریش ململانێكان گۆڕانكاری له دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵات له نێوان چه‌كداره‌كان و هێزه‌كانی تر دروست ده‌كات، چونكه ناتوانن پابه‌ند بن به دابه‌شكردنی كێكی ده‌سه‌ڵات له نێوان خۆیاندا.
ئه‌مه ئه‌و سیناریۆیه كه ئێسته به‌رۆكی عێراقی گرتووه، له ئاكامه‌كه‌یشی دا خه‌ڵكی گشتی ماندوو و نیگه‌ران ده‌كات، سه‌ره‌نجام ناڕه‌زایی و خۆپێشاندانی لێ ده‌كه‌وێته‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی له سه‌رده‌می حكوومه‌تی عه‌بدولمه‌هدی دروست بوو، چونكه نه‌یتوانی پابه‌ندی هیچ شتێك بێ و سه‌رجه‌م ئه‌و لیژنانه‌ی پێكیهێنا بۆ سزادانی بكوژی خۆپێشانده‌ران شكستیان هێنا و بێ ئه‌نجام بوو، له سه‌رده‌می مسته‌فا كازمی دراماكه وه‌كوخۆی به‌رده‌وامی هه‌بوو، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی هه‌مه‌ڕه‌نگ و هه‌مه‌چه‌شنتر له‌وه‌ی پێشوو، به ئامانجی به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات میلیشیاكان و گێڕانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات بۆ ده‌وڵه‌ت، دواجاریش هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی سه‌رتاسه‌ری و بایكۆتكردنی هه‌ڵبژاردن له‌لایه‌ن 60%ی ده‌نگده‌رانی عێراق، كه ته‌نانه‌ت پشتیوانی كاندیده سه‌ربه‌خۆ و بێلایه‌نه‌كانیشیان نه‌كرد، به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی كه له نێو خۆپێشانده‌رانه‌كانی ئۆكتۆبه‌ری 2019 ڕۆڵیان هه‌بوو، ئه‌مانه هه‌مووی به‌رئه‌نجامی نه‌بوونی پابه‌ندبوون و دروستبوونی پرۆسه‌یه‌كی شێواو و گێژاوه له عێراق كه هیچ شتێك ناتوانێ چاره‌سه‌ری بكات.
سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی موقته‌دا سه‌در له ئه‌نجامی به‌رایی هه‌ڵبژاردن و پێدانی كۆمه‌ڵێك به‌ڵێنی ناواقیعی به شوێنكه‌وتووانی به ڕیشه‌كێشكردنی میلیشیاكان خه‌ڵكێكی زۆری هێنانه سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ی كه سه‌در تاكه بژاره‌یان بێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له دوای ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كان به‌دی ده‌كرێ، به ته‌واوی پێچه‌وانه‌ی ئه‌و به‌ڵێنه‌ی سه‌دره و میلیشیاكان به هیچ شێوه‌یه‌ك ئاماده نین ده‌سبه‌رداری كێكی ده‌سه‌ڵات بن و ئاماده‌یشن له پێناوی وڵات به‌ره‌و شه‌ڕی خوێناوی ببه‌ن، تا خۆیان له ده‌سه‌ڵات بمێننه‌وه.
ئه‌و بردنه‌وه‌ی ڕه‌وتی سه‌در بێ پشتیوانی نه‌بووه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه ڕای گشتی به به‌ڵێنی ناواقیعی هه‌ڵخه‌ڵه‌تاند، به‌ڵام نموونه‌یه‌كی زیندوویشه بۆ گۆڕانی سیاسی خێرایی وڵاتان له پشتیوانیكردنی حزبه‌كان، له نێویشیاندا سه‌در، چونكه پێشتر زۆرینه‌ی وڵاتان و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سه‌دریان به شیعه‌یه‌كی توندڕۆ ناوده‌برد و ئه‌میش یه‌كه‌م كه‌س بوو له عێراق جه‌نگی له دژی ئه‌مه‌ریكییه‌كان ڕاگه‌یاند، كه‌چی ئێسته له‌لایه‌ن هه‌مووانه‌وه پشتیوانی لێ ده‌كرێ، به دڵنیاییه‌وه ئه‌مه له باشبوونی ئه‌و نییه، بگره بۆچوون و بیركردنه‌وه‌كانی سه‌در هه‌ر وه‌كو خۆیه‌تی، ئه‌وه‌ی كه گۆڕاوه، باڵی میلیشیاكان و شوێنكه‌وتووانی ئێران كه دۆخه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ وڵاتانی تر به شوێنێك گه‌یاندووه، كه هه‌موو لایه‌نێك له میلیشیاكان به‌باشتر بزانن و به ته‌واوی له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی داببڕێن.
ململانێكه له‌سه‌ر دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵات له ناوخۆی شیعه كۆتایی نایه‌ت، سوننه و كوردیش به بێلایه‌نی ماونه‌ته‌وه، كه ئه‌مه‌یش وا ده‌كات هیچ لایه‌نێكی شیعه‌یش نه‌توانێ له‌سه‌ر ئاستی گشتی عێراق به هه‌موو پێكهاته‌كانییه‌وه بتوانێ خۆی یه‌كلایی بكاته‌وه، له‌و نێوه‌نده‌دا زیانمه‌ندی یه‌كه‌م و سه‌ره‌كی خه‌ڵك ده‌بێت، كه له ده‌ست گه‌نده‌ڵی و نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری و كێشه گه‌وره‌كانی تر ده‌ناڵێنێت، هاوكات دابه‌زینی نرخی نه‌وت و هاتنه‌وه‌ی تیره‌یه‌كی تری ڤایرۆسی كۆرۆنا وا ده‌كات جارێكی تر دۆخی ئابووری عێراق پاشه‌كشه بكات و بارگرانی گه‌وره‌تر له‌سه‌ر شانی خه‌ڵك و زۆرینه‌ی كۆمه‌ڵگه دروست ببێت، به‌ڵام لایه‌نه‌كان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زیاتر له خه‌ڵك، خه‌می ده‌سه‌ڵاتی خۆیانه، باكیان به‌وه نییه و به‌رده‌وام ده‌بن له ململانێكانیان له‌سه‌ر دابه‌شكردنی پۆسته‌كان و ده‌سه‌ڵات.
له دوای 2003ه‌وه‌یش هه‌موو پشتیوانییه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به زیان بۆ عێراق شكاوه‌ته‌وه، چونكه ئه‌وان پشتیوانی له به‌رده‌وامیدان به پرۆسه‌ی سیاسی و جێگیربوونی ئاستی له نێوخۆی لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق ده‌كه‌ن، له كاتێكدا ئه‌مانه هیچ سوودی بۆ خه‌ڵكی عێراق نییه، بۆیه له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی پێویسته كه هه‌وڵه‌كانیان له‌سه‌ر ئامانجی ده‌سبه‌جێ و ڕاسته‌وخۆ چڕ بكه‌نه‌وه، بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ته‌ناهی و وزه و په‌تا له عێراق، پشتیوانیكردن و هاندان و ده‌سپێشخه‌ری بۆ نێوه‌ندگیری لایه‌نه‌كان و چوونه سه‌رمێزی گفتوگۆ و پێكهێنانی حكوومه‌ت ئه‌مانه سوود به خه‌ڵك ناگه‌یه‌نن، چونكه هه‌موو حكوومه‌ته‌كان وه‌كو یه‌كتر ده‌بن، ئه‌گه‌ر عه‌قلیه‌ته‌كان وه‌كوخۆی بمێنێته‌وه و شێوازی پێكهێنانیشیان له‌سه‌ر بنه‌مای دابه‌شكردنی پۆسته‌كان و ململانێیش له‌سه‌ر وه‌رگرتنی زۆرترین ده‌سه‌ڵات بێ، نه‌ك زۆرترین گه‌یاندنی خزمه‌ت به هاووڵاتییان.
خستنه‌گه‌ڕی هه‌وڵه‌كان بۆ چاره‌سه‌ری ناكۆكییه‌كانی نێوان لایه‌نه ناكۆكه‌كانی شیعه بۆ تێپه‌ڕاندنی دۆخه‌كه و گه‌یشتن به ڕێككه‌وتن، ئه‌مه دۆخی 18 ساڵه‌ی شكستخواردووی عێراق چاره‌سه‌ر ناكات، بگره له ئه‌گه‌ری سه‌ركه‌وتنیشی و لێكگه‌یشتنی لایه‌نه ناكۆكه‌كانی شیعه، حكوومه‌تێكی هاوشێوه‌ی ئه‌وانه‌ی پێشوو پێك دێ و هیچ شتێك له دۆخی عێراقییه‌كان ناگۆڕێت، بۆیه پێویسته كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی چاوی له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه گه‌وره‌كان بێ كه ڕاسته‌وخۆ پێوه‌ندییان به خه‌ڵكه‌وه هه‌یه.