دوای خۆپێشاندانی قوتابیانی زانكۆ، پێدانی ده‌رماڵه به‌و قوتابییانه قسه‌ی زۆری له‌باره‌یه‌وه كرا، ته‌نانه‌ت كوردستان به‌راورد به‌و وڵاتانه ده‌كرا كه گوایه ده‌رماڵه به قوتابیان ده‌ده‌ن، به‌بێ ئه‌وه‌ی باسی ئه‌وه بكرێ كه سه‌تان جۆری باج له وڵاتانی دنیا جگه له كوردستان له هاووڵاتییانیان وه‌رده‌گرن.
له وڵاتانی ئه‌وروپی، هاووڵاتییان پابه‌ندی دانی پاره‌ی باج، خزمه‌تگوزارییه‌كانی وه‌ك ئاو و كاره‌بان و له‌كاتی خۆیاند ده‌یده‌نه حكوومه‌ت، هه‌روه‌ها پاره‌ی رێگاوبان كه زۆر وڵات هه‌یه وه‌ریده‌گرن، ئه‌گه‌ر هاووڵاتییان پابه‌ندی ئه‌ركه‌كانی خۆیان بن به‌رانبه‌ر به حكوومه‌ت و جێبه‌جێی بكه‌ن، حكوومه‌تیش ده‌توانێت پابه‌ندبوونی خۆی جێبه‌جێ بكات.
محه‌مه‌د سه‌عده‌دین، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی كوردستان، به "وشه"ی راگه‌یاند، ئه‌وانه‌ی نمونه‌ی وڵاتان ده‌هێننه‌وه بۆ ده‌رماڵه‌ی خوێندكاران، ئه‌ی له‌و وڵاتانه پێدانی پاره‌ی خزمه‌تگوزارییه‌كان به حكوومه‌ت دواده‌كه‌وێت؟ یان پاره‌ی باج؟، ئه‌و ولاَتانه هاووڵاتییان پابه‌ندی ئه‌ركه‌كانی خۆیانن و سیستمێكی دارایی نه‌گۆڕییان هه‌یه، به‌ڵام له وڵاتی ئێمه هاووڵاتی پابه‌ندی ئه‌ركه‌كه‌ی خۆی نابێت، له كوردستان سیستمی دارایی جێگیر نییه به‌هۆكاری ئه‌وه‌ی به‌غدا هه‌تا ئێسته بودجه‌ی نه‌ناردووه، حكوومه‌ت پلانی دارایی خۆی داناوه به‌پێی داهاته‌كان مووچه و پرۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان رێكده‌خات، ئه‌و داهاته‌ی كه له به‌رده‌ستدایه به‌شێوه‌یه‌ك رێكخراوه تا سیستمی كارگێڕی نه‌وه‌ستێت.
ئێسته هه‌رێم له به‌رده‌م ته‌نگژه‌ی داراییه و ئه‌و پاره‌ی له به‌غدا ده‌نێردرێت وه‌ك پێویست نییه
روونیشی كرده‌وه كه ئه‌گه‌ر داهاتی حكوومه‌ت ئه‌وه‌نده زۆر بێت ئه‌وه له‌پێشنه‌ی بڕیاره‌كان بۆ مووچه ده‌بێت دواتر پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان، چونكه ده‌رماڵه به‌خشین و هاوكارییه و مووچه مافه، به‌ڵام كه‌سانێك ده‌رماڵه به ماف ده‌زانن.
لای خۆیه‌وه شوان كه‌ریم ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان، به "وشه"ی راگه‌یاند، ده‌رماڵه‌ی خوێندكاران به بڕیار ده‌رده‌چێت له‌و كاته‌ی كه ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌تی دارایی كێشه‌یان نه‌بێت، به‌ڵام ئێسته هه‌رێم له به‌رده‌م ته‌نگژه‌ی داراییه و ئه‌و پاره‌ی له به‌غدا ده‌نێردرێت وه‌ك پێویست نییه.
روونیشی كرده‌وه كه زیاتر له %80 داهاته‌كانی حكوومه‌ت و به پاره‌كه‌ی به‌غدا بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌بێت، مووچه‌ش مافه و ده‌بێت بدرێت، ئه‌وه‌ی له ده‌ستی حكوومه‌ت ده‌مێنێته‌وه به‌شی حكوومه‌ت و خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌كان ناكات، به‌شی كاره‌با و ئاو و دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان ناكات.
هاوكات ناسر ئیسماعیل ئابووریناس، به "وشه"ی راگه‌یاند، له وڵاتانی پێشكه‌وتوو یان ئه‌وروپا، سیسته‌م و یاساكه به‌و جۆره‌یه هاووڵاتییان به‌بێ دواكه‌وتن و مانگانه له‌كاتی خۆیدا ئه‌وانه‌ی كه خاوه‌ن كارن، باجه‌كه‌ی ده‌چێته سه‌ر و به‌بێ دواكه‌وتن ده‌بێت بیدات.
"هه‌روه‌ها له باره‌ی پاره‌ی خزمه‌تگوزارییه‌كانی وه‌ك ئاو و كاره‌با و پاره‌كانی تر، هاووڵاتییان پابه‌ندی پێدانی پاره‌ن به حكوومه‌ت له كاتی خۆی، به‌ڵام له كوردستان تا ئێستا به تریلیۆن دینار هاوبه‌شه‌كانی ئاو و كاره‌با قه‌رزاری حكوومه‌تن، خۆ ناكرێت هاووڵاتییان پابه‌ندی ئه‌ركه‌كانی خۆیان به‌رانبه‌ر به حكوومه‌ت نه‌بن و داوای هاوكاری وبه‌خشین له حكوومه‌ت بكه‌ن" ئابووریناسهكه وا ده‌ڵێ.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه له هه‌رێمی كوردستان خوێندن به خۆڕایی بۆ قوتابیان دابین كراوه.