وڵاتێكی تر سەربەخۆیی وەرگرت

:: AM:09:32:30/11/2021 ‌
وڵاتێكی تر سەربەخۆیی وەرگرت كە بە كۆنترین كۆلۆنی بەریتانیا هەژمار دەكرێت، ئەو وڵاتە بۆ ماوەی 200 ساڵ لە ژێر سەرپەرشتی بەریتانیادا بوو.

باربادۆس كە دوورگەیەكی بچووكە لە دەریای كارائیب، بڕیاری دا كۆتایی بە دەسەڵاتی پاشایەتی ئەلیزابێسی دووەم لە وڵات بهێنێت و لەمەودوا بە تەواوی سەربەخۆ بێت.

باربادۆس لە ساڵی 1966 لە بەریتانیا جیا بووەوە و داوای سەربەخۆیی كرد، بەڵام تا ئێستە شاژن ئەلیزابیسی دووەم شاژنی بەریتانیای بە شای خۆی قبووڵ بوو.

سەربەخۆیی تەواوەتیی باربادۆس دوای ئەوە هەنگاوی كردەنی بۆ نرا، كە دام ساندرا میسۆن سەرۆكی باربادۆس بە فەرمی رای گەیاند، كاتی ئەوە هاتووە كۆتایی بە دەسەڵاتی كۆلۆنیالیزم لە وڵاتەكەی بهێنرێت.

دانیشتووانی ئەو وڵاتە رژانە سەر شەقامەكان و شادی و دڵخۆشییان دەربڕی


بەم جۆرە دوای 200 ساڵ باردبادۆس سەربەخۆیی وەرگرت، بۆیەش دانیشتووانی ئەو وڵاتە رژانە سەر شەقامەكان و شادی و دڵخۆشییان دەربڕی و دژی سیاسەتی كۆیلەداری بەریتانیا لە ساڵی 1834 دروشمیان دا.

ژمارەی دانیشتووانی باربادۆس 285 هەزار كەسە، بۆ سەتان ساڵ ئینگلیزەكان لەو ناوچەیە بە بازرگانیكردنی كۆیلە و شەكر خێزانەكانی خۆیان لە بەریتانیا دەوڵەمەند كرد.


وشە - سلێمان تاشان