هایدرۆلیك یه‌كێكه له‌و شله‌یانه‌ی یارمه‌تی گێڕ ده‌دات كه كاره‌كانی به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی و باش ئه‌نجام بدات، پرسیاری ئه‌وه كراوه ئایا چی ڕوو ده‌دات كاتێك ئه‌م شله‌یه پشتگوێ بخه‌ین و نه‌یگۆڕین؟.
له وه‌ڵامدا كاروان ڕه‌زا رۆنگۆڕ و شاره‌زای بواری میكانیكی ئۆتۆمبێل، بۆ ''وشه'' ئاشكرای كرد، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی پشتگوێخستنی شله‌ی هایدرۆلیك، زیانی زۆری بۆ گێڕ ده‌بێت و ده‌بێته هۆی داخوورانی به‌شه‌كانی گێڕ، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی ته‌واو شله‌كه دابه‌ش نابێت به‌ناو به‌شه‌كاندا، ئه‌مه‌یش وا ده‌كات كلاجه‌كانی گێڕ لێكخشاندنێكی زۆر له نێوانیاندا دروست بێت و زیان به گێڕه‌كه بگه‌یه‌نێت.
نەگۆڕین و پشتگوێ خستنی ئەم شلەیە مەترسیدارترین حاڵەتە بۆ گێر
ئه‌وه‌یشی خسته ڕوو، كه فلته‌ره‌كانیش ته‌واو ده‌گیرێن و ناتوانن شله ره‌وانه‌ی سه‌ره‌وه بكه‌ن، له‌لایه‌كی تریش ئه‌و موگناتیسانه‌ی دانراون بۆ له‌خۆگرتنی داخوورانه‌كان، ئه‌وانیش له‌كار ده‌كه‌ون، چونكه داخووران زۆر ده‌بێت و موگناتیسه‌كانیش توانایان نامێنێت و له‌كار ده‌كه‌ون، ئه‌مه‌یش گیرانی فلته‌ره‌كه زیاد ده‌كات و گێڕه‌كه له كار ده‌خات.
بۆیه هۆشیاری ده‌دات كه پێویسته له‌كاتی خۆیدا شله‌ی هایدرۆلیك بگۆڕێت، بۆ ئه‌وه‌ی گێڕی ئۆتۆمبێله‌كه به سه‌لامه‌ت بمێنێته‌وه و له‌كار نه‌كه‌وێت، چونكه خراپبوونی گێڕ خه‌رجییه‌كی زۆر به شۆفێره‌كه ده‌كات و وه‌ك ئۆرجیناڵی خۆیشی لێ نایه‌ته‌وه.