خەرجییەكانی ئەمساڵی وەزارەتی خوێندنی باڵا راگەیەنرا

:: AM:11:52:30/11/2021 ‌
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لەبارەی خەرجی ئەمساڵی وەزارەتەكەیان روونكردنەوەیەكی بڵاو كردەوە و باسی لەوە كردووە، سەرووی 14 ملیار دیناریان بۆ خەرج كراوە.

وەزارەتەكە ئاماژەی داوە، ‎لە سەرەتای ساڵی 2021ەوە تا 24ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ، ڕەزامەندی لەسەر 369 نووسراوی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دراوە كە بڕەكەی 14 ملیار و 262 ملێون و 911 هەزار و 240 دینارە. هەروەها پێشبینی كردووە ئەم بڕە پارەیە تا 15ی كانوونی یەكەمی ئەمساڵ زیاتر دەبێت.
183 نووسراوی تر بە هۆكاری جیاواز رەزامەندییان رەت كراوەتەوە.

جگە لەو 369 نووسراوەی رەزامەندییان لەبارەوە دراوە، 183 نووسراوی تر بە هۆكاری جیاواز رەزامەندییان رەت كراوەتەوە.

وەزارەتەكە باسی لە هۆكاری رەتكردنەوەی نووسراوەكانیش كردووە، بەشێك لە هۆكارەكان ئەوە بووە داواكارییەكان پێچەوانەی ڕێنوێنیی دارایی بوون، هەندێك لەو نووسراوانە كەموكوڕییان هەبووە و وەڵام دراونەتەوە، بەشێكی تریش بە بەڕەچاوكردنی بارودۆخی دارایی هەرێمی كوردستان، بە رێنوێنیی ژمارە 50 پاڵپشت بە بریاری 14ی ئەنجوومەنی وەزیران رەت كراونەتەوە.


وشە - سلێمان تاشان