نووسه‌ر و وه‌رگێڕ هاوڕێ نه‌هرۆ له دیدارێكى "وشه"دا باس له كولتوورى كوردى و پاراستن و مه‌ترسییه‌كانى به‌رده‌مى ده‌كات. ئه‌و پێى وایه، پرۆسه‌ى دیموكراسى له كۆمه‌ڵگه‌ى كوردستاندا، زیاتر بره‌و به فیكرى ئه‌فسانه‌یی و ئاینى ده‌دات تا سوود وه‌رگرتن له بیرى سكۆلار و پێشكه‌وتنخواز.
تا چه‌ند توانراوه له‌سه‌ر بنه‌مای بیركردنه‌وه‌یه‌كی زانستیی ده‌ست ببرێت بۆ كولتووره باوه‌كان و گۆڕانكاریی تێدا بكرێت؟
سه‌ره‌تا پێم باشه هه‌ڵوه‌سته‌یه‌ك له‌سه‌ر وشه‌ی كولتوور بكه‌م كه له زمانی ئینگلیزی و نه‌رویجی و توركی و فارسی به‌مانای رۆشنبیری دێت، گه‌رچی له زمانی فارسی فه‌رهه‌نگ به‌كار دێنن، هه‌روا له زمانی ئینگلیزی به كه‌ڵچه‌ر ده‌خوێنرێته‌وه، به‌ڵام من دڵنیام ئێوه مه‌به‌ستتان له كولتوور لایه‌نه شارستانی و كهلهپوورهكهیه، به‌م پێیه‌ش ماناكه‌ی گشتگیر و فراوانه، كولتوور زمان و داونه‌ریت و سرووتی ئاینی و لایه‌نی مه‌عریفی كۆمه‌ڵگه به ئه‌ده‌ب و هونه‌ر و موزیك و رۆشنبیری ده‌گرێته‌وه، كولتووری كۆمه‌ڵگه به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان شوناسی كۆمه‌ڵگه‌یه، كولتوور كۆدی هاوبه‌شی كۆمه‌ڵگه‌یه، هه‌ندی ژماره‌ی ئاشكرایه، هه‌ندێ ژماره‌یشی شاراوه‌یه و له نه‌ستی كۆمه‌ڵگه‌دایه، لێره‌دا مه‌به‌ستم كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی دیاریكراوه، هه‌روا ده‌توانین بڵێین كولتوور یاده‌وه‌ری ده‌سته‌جه‌معی كۆمه‌ڵگه‌یه كه به‌پێی تێپه‌ڕبوونی مێژوو فاكته‌كانی كه‌ڵه‌كه بووه و چ له زه‌ینی تاكی كۆمه‌ڵگه یان كۆی كۆمه‌ڵگه، هه‌روا كولتوور دیوێكی سایكۆلۆژی و مۆراڵی هه‌یه، سایكۆلۆژیی و مۆراڵی هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌كیش زاده‌ی ساته‌وه‌ختی ئێسته نییه، به‌ڵكو پێشینه‌یه‌كی مێژوویی هه‌یه، دیاره من به‌شێوه‌یه‌كی سه‌راپاگیر باسی لێوه ده‌كه‌م له‌سه‌ر ئاستی یه‌كه‌ی نه‌ته‌وه، ئه‌گه‌رچی له نێو نه‌ته‌وه‌شدا چین و توێژی جۆراوجۆر هه‌یه و به‌و پێیه‌ش ئاستی تێگه‌یشتنیان جیاوازه.
بیركردنه‌وه‌ش له كولتووری ده‌وڵه‌مه‌ند ئه‌وه‌یه شانبه‌شانی كولتووری كۆمه‌ڵگه‌ی خۆت، شاره‌زای كولتووری كۆمه‌ڵگه‌كانی تر بیت، ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی زانستیش بیر بكه‌ینه‌وه، ده‌بێ ده‌ست بۆ خاڵه گه‌شه‌كانی ناو ئه‌و كولتوورانه به‌رین و خاڵه لاوازه‌كانی فه‌رامۆش بكه‌ین، كه به‌شێوه‌یه‌ك موتربه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی خۆمانی بكه‌ین، له‌م بواره‌دا ده‌كرێ سوود له ره‌وه‌ندی كوردی له هه‌نده‌ران وه‌ربگرین به‌تایبه‌تی له نووسه‌ر و رۆشنبیره‌كانی كه چۆن كولتووری نامۆی وڵاتانی تر له نووسین و ده‌قه‌كانیاندا ڕه‌نگ ده‌داته‌وه.
له‌به‌ر رۆشنایی ئه‌م كارلێكردنه و تێكهه‌ڵچوونه، ده‌كرێ ئیش له‌سه‌ر كولتووره باوه‌كان بكه‌ین و گۆڕانكاری تیادا بكرێ، هه‌رچه‌ند من پێم وایه قورسترین ئیشكردن ئه‌وه‌یه بنه‌مای كولتووری باو بگۆڕی له‌به‌رئه‌وه‌ی پرۆسه‌یه‌كی درێژخایه‌ن و له‌سه‌رخۆیه، به‌هاكانی له مێشكی خه‌ڵك چه‌قی به‌ستووه و مێژوویه‌كی دێرینی هه‌یه، به‌تایبه‌تی لایه‌نی ئاینی و خورافاتی.
لێره‌دا ده‌بێ بپرسین بۆچی له ئه‌مه‌ریكای لاتین و هیند و وڵاتانی دراوسی و رۆژهه‌ڵات ئاین و خورافات ڕه‌گی داكوتاوه، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م كۆمه‌ڵگانه مێژوویه‌كی درێژیان هه‌یه له هه‌ژاری و به‌دبه‌ختی، ته‌نانه‌ت دهوڵهمهندهكانیشیان له‌به‌رئه‌وه‌ی زاده‌ی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی پیشه‌سازی نییه، ئه‌وانیش په‌یگیری خورافات و دیوی نه‌رێنیی ئاین و قه‌ده‌رین، به‌واتایه‌كی تر ئاسایشی ئابووری كۆمه‌ڵایه‌تی له‌و كۆمه‌ڵگانه جێگیر نه‌بووه، تا خه‌ڵك به‌رچاوی روون بێ و ئاسۆی بیركردنه‌وه‌ی فراوان و زانستییانه بێ كه به‌شێوه‌یه‌كی زانستی هۆی دیارده‌كانی رۆژانه لێك بداته‌وه نه‌ك به‌شێوه‌یه‌كی قه‌ده‌ری بۆ هه‌موو پرسێك بڕوانێ.
زۆرجار ئه‌دیبان كه باسی كولتوور ده‌كه‌ن، كولتوور وابه‌سته‌ی داونه‌ریت ده‌كه‌ن. ئایا كولتوور و داونه‌ریت جیاوازییان هه‌یه؟
بێگومان ناكرێ ته‌نیا بیركرنه‌وه‌ی ئاینی و ئه‌فسانه‌یی سه‌رچاوه‌ی كولتوور بێ، لێره‌دا ئه‌گه‌ر بۆ یاسای یه‌كه‌می دیالیكتیكی ماركس بڕوانین كه بریتییه له یه‌كێتی دژه‌كان، ده‌گه‌ینه ئه‌و بڕوایه‌ی كه له‌سه‌ر ئاستی جه‌سته‌ی ئینسان وه‌ك یه‌كه‌یه‌ك ململانێ هه‌یه له نێوانی شانه مردووه‌كان و شانه زیندووهكان، یان پارچه‌یه‌ك موگناتیس بێنه ئه‌مسه‌ری نه‌رێنی و ئه‌وسه‌ری ئه‌رێنییه، چ جای له‌سه‌ر ئاستی فیكری كۆمه‌ڵگه.
ڕاسته كولتووری ئێمه دیوێكی ئه‌فسانه و ئاینه، به‌ڵام دیوێكی تری هه‌یه ئه‌ویش فیكری پێشكه‌وتنخواز و فیكری كراوه‌یه، به‌ڵام جێگه‌ی داخه له پرۆسه‌ی دیموكراسی وڵاتی ئێمه، ئه‌وه‌نده فیكری ئاینی و ئه‌فسانه‌یی بره‌وی پێ ده‌درێ، بیری سیكولار و پێشكه‌وتنخواز سوودی له دیموكراسیی وه‌رنه‌گرتووه، كه‌واته لایه‌نه خراپه‌كه‌ی دیموكراسیی ئه‌وه‌یه ماف ده‌درێ به خه‌ڵكانێك به ناوی ئاین، ته‌وه‌هوماتی پڕوپووچ بڵاو بكه‌نه‌وه، له‌م میانه‌شدا رادیۆ و ته‌له‌ڤزیۆن و سه‌ته‌لایت خراوه‌ته خزمه‌تیانه‌وه كه بێگۆمان كاریگه‌ری ده‌نوێنن له‌سه‌ر به‌شێكی بێ ئه‌زموونی كۆمه‌ڵگه، بۆ نموونه ئاسانتره یه‌كێك خه‌وتبێ زیاتر بیخه‌وێنێ، به‌ڵام گرانتر ئه‌وه‌یه یه‌كێك خه‌وتبێ خه‌وی لێ بزڕێنی یان به‌یه‌كجاره‌كی وه‌ئاگای بێنی.
ئه‌ركی پیاوانی ئاین و ئه‌فسانه ئه‌وه‌یه زیاتر خه‌ڵكی خه‌وتوو ده‌خه‌وێنن، به‌ڵام هه‌ڵگرانی فیكری پێشكه‌تنخواز ئه‌ركیان گرانتره خه‌ڵكی خه‌وتوو له ژێر ته‌وه‌هوماتی ئاینی وه‌ئاگا دێنن، هه‌ندێ جاریش له كاتێ وه‌ئاگا هاتن خه‌ڵك ئاڵته‌رناتیڤی رۆحی بۆ نامێنێته‌وه، بۆیه دووچاری نیگه‌رانی ده‌بن یان دیسان باده‌داته‌وه سه‌ر ئاین و خورافات وه‌ك ئه‌وه‌ی ده‌ڵێن (نازانم ره‌حه‌تی گیانم).
له حاڵه‌تێكدا ئه‌گه‌ر سه‌رچاوه‌ی كولتوور ئاین و ئه‌فسانه بێ چ به ته‌نیا یان به‌شێكی زۆری داگیر كردبێ، له‌م كاته‌دا ده‌بێ ئیش له ناو ده‌قه‌كانی ئاین و ئه‌فسانه بكرێ، دیوه باش و گه‌شه‌كانی زه‌ق بكرێ، دیوه نه‌رینی و خراپه‌كانی فه‌رامۆش بكرێ.
له‌م دواییه‌دا كتێبێكم خوێنده‌وه به ناوی "په‌راوێزخراوه‌كان له مێژووی ئیسلامدا"، باسی قهرامته و شهتارین و عهیارین له عێراق و به‌حرین ده‌كات و حرافیشیش له میسر گوایا ئه‌م بزووتنه‌وانه ئۆپۆزیسیۆنی كرده‌وه‌كانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی بوونه له سه‌رده‌می عه‌باسییه‌كاندا، كه‌واته ده‌كرێ سوود له ئۆپۆزیسیۆنی ئیسلام وه‌رگرین به درێژایی مێژوو كه چۆن ره‌خنه‌یان ئاراسته‌ی فیكر و كرده‌كانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی كردووه.
به‌هه‌مان شێوه ده‌كرێ ئێمه سوود له زانستی ئه‌ندازه‌ی ته‌لارسازی وه‌رگرین كه چۆن رواڵه‌تی كه‌له‌پووری كۆن ده‌هێڵنه‌وه وه‌ك یادگار، به‌ڵام چاكسازی له ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی ده‌كه‌ن.
هه‌رچه‌نده من له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نیم مێشكی خه‌ڵك سه‌رقاڵ بكرێ به شه‌رع و فیقهه‌وه به‌شێوه‌ی سوڕان له نێو بازنه‌یه‌كی بێ هوده‌دا، به‌ڵام ئێمه ناچارین ئیش له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك ده‌كه‌ین ئالووده بووه به ئاین و ئه‌فسانه‌وه، بۆیه باشتره سوود له‌م شێوازه وه‌رگیرێ به‌مه‌رجێك نه‌كرێ به تاقه شێواز، له به‌رامبه‌ردا خه‌ڵكانێك هه‌بن به‌شێوه‌یه‌كی رادیكاڵیانه ئیش بكه‌ن و هه‌ر به‌جارێ ئاین و ئه‌فسانه ره‌ت بكه‌نه‌وه وه‌ك به‌رنامه‌كانی ئه‌حمه‌د قوبانچی و ره‌شیدی مه‌غریبی، ته‌نانه‌ت غاندی ده‌ڵێ خوا ئاینێكی دیاریكراوی نییه.
ئایا ئه‌گه‌ر بیركردنه‌وه‌كان، هه‌ر بیركردنه‌وه‌یه‌كی ئاینی و ئه‌فسانه‌یی بێ، سه‌رچاوه‌كانی كولتوورێكی سواو كه هه‌زاران ساڵه‌ی له‌مه‌وبه‌ر بوونی هه‌بووه، ده‌بێت چۆن گۆڕانكاریی تێدا بكه‌ین؟ لێره‌دا مه‌به‌سته ئه‌ركی ئه‌ده‌ب و ئه‌دیبان چییه بۆ ئه‌و گۆڕانكارییه كولتوورییانه؟
له وڵاتی ئێمه سیاسه‌ت و كولتوور پێوه‌ندییه‌كی ئورگانییان هه‌یه، زۆر جار سیاسییه‌كان ده‌ڵێن ئێمه‌ش كوڕی ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه‌ین، به واتایه‌كی دی زاده‌ی كولتووری خۆیانن، لێره‌دا ئه‌گه‌ر پێناسه‌ی سیاسه‌ت بكه‌ین وه‌ك هونه‌ری مومكینات، هونه‌ری ئه‌و دیاردانه‌ی كه ده‌شێ گۆڕانكاری تیادا بكرێ، من له بابه‌تی تر ئاماژه‌م به‌م خاڵه داوه كه له وڵاتی ئێمه شۆڕش كراوه، گۆڕانكاری سیاسی ئه‌نجام دراوه، به‌ڵام ئه‌مه نه‌بووه‌ته هۆی گۆڕانكاری له كولتووردا، بڕوانه وڵاتی ئێمه كه تا ئێسته پێوه‌ندی خێڵه‌كی و فیوداڵی زاڵه، تا ئێسته مافی ئافره‌ت پێشێل ده‌كرێ، تا ئێسته به هه‌ڵه له چه‌مكی شه‌ره‌ف ده‌ڕوانن، په‌روه‌رده سه‌قه‌ته، ده‌وڵه‌ت له ئاین جیا نه‌كراوه‌ته‌وه، كه‌چی ئه‌وروپای جاران وه‌ك كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه بوو، له سه‌ده‌ی پازده‌یه‌م و شازده‌یه‌م ده‌سه‌ڵاتی كه‌نیسه زاڵ بوو، دادگه‌ی پشكنین هه‌بوو، دواتر له سه‌ده‌ی حه‌ڤده و هه‌ژده رێنیسانس ئه‌نجام درا، به‌م شێوه‌یه زانست شۆڕشی كرد به‌سه‌ر ئاین و خورافاتدا، ئه‌وه‌بوو له ساڵی ١٧٨٩ شۆڕشی فڕه‌نسی به‌رپا بوو.
كه‌واته هه‌م ده‌سه‌ڵاتی فیوداڵی و هه‌م ده‌سه‌ڵاتی ئاینییان له ناو برد، لێره‌دا ده‌توانین بڵێین، شۆڕشی فڕه‌نسا گۆڕانكاری كولتووری هێنایه كایه‌وه.
له میانه‌ی پرسیاره‌كه هاتووه، به‌ركه‌وتنی كولتووره جیاوازه‌كان تا چه‌ند كۆمه‌كی سیاسه‌ت و فه‌لسه‌فه ده‌كا؟ بێگومان به‌ركه‌وتنی كولتووره جیاوازه‌كان به حوكمی مێژوو ئه‌نجام ده‌درێ به تایبه‌ت له سه‌رده‌می گڵوبالیزم و گه‌شه‌كردنی ته‌كنۆلۆژیای زانست و زانیاری، ئه‌م به‌ركه‌وتنه به‌شێوه‌یه‌كی حه‌تمی ململانێ له ناخی كۆمه‌ڵگه دروست ده‌كا و كاریگه‌ری ده‌نوێنێ به‌سه‌ر سیاسه‌ت و بواری فه‌لسه‌فه‌دا چ ڕاسته‌وخۆ چ ناڕاسته‌وخۆ.
بۆ نموونه كایه‌ی هه‌ڵبژاردن هه‌ر چوار ساڵ جارێ، دابه‌شبوونی ده‌سه‌ڵاته‌كان به‌سه‌ر یاسادانان و جێبه‌جێكردن و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری، له ئه‌نجامی به‌ركه‌وتنی كولتووره‌كان هاتوونه‌ته كایه‌وه، ئێمه له كولتووری سیاسی ئه‌وروپاوه وه‌رمانگرتووه، بواره فهلسهفییهكهش به‌هه‌مانشێوه له ئه‌نجامی لێخشانی رۆشبیری له رێگه‌ی وه‌رگێڕانه‌وه، ئێمه سوكرات و ئه‌فلاتوون و ئه‌رستۆ و دانتی و شكسپیر و هیگڵ و نیچه و كیرگارد و سارته‌رمان ناسیوه، هه‌ندێ له بۆچوونه فه‌لسه‌فییه‌كانیان له ده‌قی ئه‌ده‌بی و فه‌رهه‌نگی ئێمه ره‌نگی داوه‌ته‌وه.
به‌ریه‌ككه‌وتنی كولتووره جیاوازه‌كان، تا چه‌ند كۆمه‌كی سیاسه‌ت ده‌كات؟ ئایا ته‌وژمی جیهانگیری و ته‌كنه‌لۆژیا تا چه‌ند كۆمه‌كێكی ته‌ندروستی كولتوور و سیاسه‌تی كوردی كردووه؟
راسته سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌م و دواتر به‌هۆی شۆڕشه‌كانی شێخ مه‌حموود و قازی محه‌مه‌د و بارزانی نه‌مره‌وه، چه‌ندان جار گه‌یشتووین به‌لێواری بوون به ده‌وڵه‌ت، به‌ڵام به‌هۆی گه‌له‌كۆمه‌كی وڵاتانی ده‌وروبه‌ر هه‌ڵه‌كه له‌بار براوه. ته‌نانه‌ت له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیش، له سه‌ره‌تای دروستبوونی ده‌وڵه‌تی عێراق له ١٩٢١ له په‌یمانی سیڤه‌ر دان به ده‌وڵه‌تی كوردی نرا، به‌ڵام له په‌یمانی لۆزان په‌شیمان بوونه‌وه.
ئاخۆ سیاسه‌تمه‌داران تا چه‌ند توانیویانه كولتوور بپارێزن؟ ئه‌م پرسه، پرسی پاراستنی كولتوور رێژه‌یی بووه، هه‌ر شۆڕشێكی كوردستان به‌پێی قوناغه‌كان له ئاستی قه‌ڵه‌مڕه‌وى خۆیدا هه‌وڵی داوه كولتووری كوردی بپارێزێ، به‌ڵام له به‌رامبه‌ردا داگیركه‌ران هه‌وڵی سڕینه‌وه‌ی كولتووری كوردیان داوه، له رێگه‌ی قه‌ده‌غه‌كردنی زمانه‌كه‌ی، قه‌ده‌غه‌كردنی جلوبه‌رگی، قه‌ده‌غه‌كردنی جه‌ژنی نه‌ته‌وایه‌تی، چه‌واشه‌كردنی مێژووه‌كه‌ی، گۆڕانكاری له دیمۆگرافیای شاره‌كانی، نه‌هێشتنی گونده‌كانی و دروستكردنی كۆمه‌ڵگه‌ی زۆره‌ملێ، تا دواتر به شه‌ڕی جێنوساید كۆتای پێ هاتووه و گه‌یشتووه‌ته ترۆپكی.
ئاكامی وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره ئه‌وه‌یه شۆڕشه‌كان ئه‌وه‌ی له توانایان بوو بۆ پاراستنی كولتووری نه‌ته‌وه‌ی كورد درێغییان نه‌كردووه، به‌ڵام له به‌رامبه‌ردا دوژمنان هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی هه‌میشه‌یی بوون له‌سه‌ر سڕینه‌وه‌ی كولتووری نه‌ته‌وه‌ییمان.
له سه‌ره‌تاكانی سه‌ده‌ی بیسته‌م، ئایا ئه‌وكات ئه‌دیبانی كورد به به‌راورد له‌گه‌ڵ سیاسه‌تمه‌داران كامه‌یان رۆڵی كاراتریان هه‌بووه بۆ پاراستنی كولتووری كوردی؟ یان تا كوردستان نه‌بێ به ده‌وڵه‌ت و پارچه‌كانی یه‌ك نه‌گرنه‌وه، مه‌ترسی له‌سه‌ر كولتووری نه‌ته‌وه‌ییمان لا ناچێ؟
ئه‌گه‌ر ئاین به‌شێك بێ له پێكهاته‌ی كولتوور، ئه‌وه میلله‌تی كورد له رێگه‌ی ئاینه‌وه پێش وه‌خت داگیر كراوه، میلله‌تی كورد هه‌ڵگری ئاینی نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌سته، هه‌ر ئه‌م ئاینه‌ش بره‌وی به زمانی عه‌ره‌بی داوه له ناو میله‌تی كوردا، ئاین خۆیشی جۆرێكه له فه‌لسه‌فه و تیڕوانین بۆ ژیان و چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵیدا، ئه‌گه‌ر ئێمه بمانه‌وێ كولتووره‌كه‌مان له ره‌گی ژه‌هراوی دوژمن پاك بكه‌ینه‌وه، بێگومان پێویستمان به ڕوانگه‌ی فه‌لسه‌فی و زانستی هه‌یه كه له رێگه‌یانه‌وه ئیش له‌سه‌ر كایه‌كانی كولتوور بكرێ.
له‌وانه‌یه بڵێن ئه‌وه توركیا و ئێران سه‌ربه‌خۆبوونی خۆیان وه‌رگرتووه و له‌باری نه‌ته‌وه‌یییه‌وه جیاوازن له هه‌مانكاتدا هه‌ڵگری ئاینی ئیسلامن، منیش ده‌ڵێم ڕاسته، به‌ڵام ئه‌وان دیوی ئیستاتیكا و ترادسێونی ئاینی پێڕه‌و ده‌كه‌ن، نه‌چوونه‌ته ژێر كاریگه‌ری ناوه‌ڕۆكه عه‌ره‌بییه‌كه‌یه‌وه، هه‌رچه‌نده تا ئێسته‌ش كاریگه‌ری زمانی عه‌ره‌بی به‌سه‌ر زمانه‌كانی فارسی و توكییهوه هه‌یه، به‌ڵام به رێژه‌یه‌كی كه‌متر له جاران.
كاتێ كه ئاینی ئیسلام كۆمه‌ڵی چه‌مكی هه‌ڵه‌ی هێناوه‌ته‌وه ناو كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان، بێگومان پێویستمان به روانگه‌ی تازه‌ی فه‌لسه‌فی هه‌یه به‌مه‌به‌ستی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و چه‌مكه هه‌ڵانه و خستنه‌ڕووی ئاڵته‌رناتیڤی گونجاو، ئه‌م كاره‌ش ده‌بێ رۆشنبیران پێ هه‌ستن ئه‌گه‌رچی ده‌سه‌ڵات و توانای مادییان دیاری كراوه.
ئه‌گه‌رچی زه‌حمه‌ته ئێمه بتوانین ئاین له ریشه‌وه ده‌ربێنین له‌به‌رئه‌وه‌ی ئاین تێكه‌ڵ بووه له‌گه‌ڵ دیوه لاوازه‌كه‌ی مرۆڤ كه ئه‌ویش لایه‌نی رۆحییه، له رووه سایكۆلۆژییهكهوه هه‌میشه ئینسان چاوی له ده‌سه‌ڵاتێكه له خۆی گه‌وره‌تر. وه‌ك فرۆید ده‌ڵێ كاتێ ئینسانه‌كان له رێگه‌ی ئاینه‌وه خوا ده‌په‌رستن، ئه‌وه خودی ئینسانه‌كه له وێنه‌ی كه‌ماڵی خۆی ده‌گه‌ڕێ، له ڕاستیدا گرێی كه‌مبوون لای ئیمانداران بوونی هه‌یه، گوتمان كاتێ ناتوانین به‌شێوه‌یه‌كی ڕادیكاڵ ئیش له‌سه‌ر كولتووری ئاینی بكه‌ین، به‌ڵام ده‌كرێ جار نه جارێ داری پیری ئاین بله‌قێنین تا گه‌ڵا زه‌رد و رزیوهكانی هه‌ڵبوه‌رێن، ئه‌و هه‌قیقه‌ته‌ش بۆ خه‌ڵكی كورد روون بكه‌ینه‌وه كه ئاینی ئیسلام وه‌ك كتێب زاده‌ی عه‌قڵی كۆمه‌ڵگه‌ی نیمچه دوورگه‌ی عه‌ره‌به به حوكمی شمشێر و په‌لاماری ناڕه‌وا به ناو گه‌لانی تردا بڵاو بووه‌ته‌وه.
ئاخۆ چ كاتێك مه‌ترسی بۆ سه‌ر كولتوور تاكی كورد ده‌ستی پێ ده‌كات؟
كاتێك زمان و مێژوو و جیۆگرافیامان له ژێر هه‌ڕه‌شه‌دا بێ، ئاخۆ چ كاتێك ده‌توانین ئه‌و بڕیاره بده‌ین؟ كاتێك میله‌تی كورد به ته‌واوه‌تی رزگاری نه‌بووه، ده‌توانین ئه‌و بڕیاره بده‌ین كه هه‌ڕه‌شه‌ی له‌سه‌ره! له‌باره‌ى ده‌وڵه‌تی كوردی یان كوردستانی دیاره بێ ئه‌ملا و ئه‌ولا مافی ره‌وای خۆمانه وه‌ك دیاریكردنی مافی چاره‌ی خۆنووسین كه له به‌نده‌كانی یاسای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هاتووه، به‌ڵام له به‌رامبه‌ردا شۆڤینیزم و بزووتنه‌وه‌ی ناسیۆنالیزمی وڵاتی دراوسێ هه‌میشه كۆسپ و ته‌گه‌ره دروست ده‌كه‌ن و رزگاربوونی ئێمه وه‌ك مه‌ترسییه‌ك ته‌ماشا كراوه، گوایه یه‌كێتی خاك و سه‌روه‌ری وڵاته‌كانیان پێشێل ده‌كات، له‌كاتێكدا یه‌كێتی خاكی ئه‌وان به‌زۆره‌ملێ و په‌یماننامه‌ی دوای جه‌نگ و له‌سه‌ر حیسابی پارچه پارچه‌بوونی خاكی كوردان هاتووه‌ته كایه‌وه.
ئایا بۆ ئه‌وه‌ی كولتوور و سیاسه‌تمان به‌هێز بێ چی بكه‌ین باشه؟
ده‌بێ گیانی نه‌ته‌وایه‌تی و نیشتمانیمان به‌هێز بكرێ و رۆڵی ئاین كه‌م بكرێته‌وه، ئینتیمای خاك و شوناس زیندوو بكرێته‌وه، په‌ره به زمان بدرێ و بته‌قێنرێته‌وه، بایه‌خ به هونه‌ر و موزیك و ئه‌ده‌ب و سینه‌مای كوردی بدرێ، ئیش له‌سه‌ر كه‌سایه‌تی تاك بكرێ كه سه‌ربه‌خۆ بێت و هه‌ڵگری شوناسی نه‌ته‌وه‌یه‌ك بێ له هه‌ر كوێ یه‌ك بێ.
غه‌مگین خدر