حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به نووسراوێكی فه‌رمی كه ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كانی كردووه، داوای لیستی ناوی ئه‌و كه‌سانه ده‌كات كه خانه‌شین بوون و هێشتا یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوونی حكوومه‌تیان راده‌ست نه‌كردووه.
له هه‌رێمی كوردستان، پله‌ی باڵای وه‌زیری و راوێژكار و به‌رێوه‌به‌ری گشتیی و به‌شێك له فه‌رمانبه‌ران، یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوونیان له حكوومه‌ت وه‌رگرتووه تا له پله وه‌زیفییه‌كانیان بن، به‌ڵام تا ئێسته به‌شێك له‌وانه له كاره‌كانیان نه‌ماون یان خانه‌شین كراون، به‌ڵام یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوونه‌كه‌یان راده‌ست نه‌كردووه‌ته‌وه.
مانگێك وه‌ك دوا واده دانراوه
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 30ی تشرینی دووه‌م، له نووسراوێكدا كه كۆپییه‌كی لای "وشه"یه و ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان كراوه تیایدا هاتووه، به‌لیستێك ناوی سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌مان بۆ بنرێن كه خانه‌نشین كراون یان " معه‌وم"ن كه یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوونیان بۆ ته‌رخان كراوه و تا ئێسته راده‌ستیان نه‌كردووه‌ته‌وه.
نووسراوه‌كه واژووی، د.ئومێد سه‌باح سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی له‌سه‌ره و ماوه‌ی مانگێكی بۆ ئاماده‌كردنی ئه‌و لیسته داناوه.
له هه‌رێمی كوردستان، جگه له‌وانه‌ی به‌پێی یاسا خانه‌نشین بوون، به‌ڵام به‌پێی زانیارییه‌كانی "وشه" زیاتر له 464 كه‌س به پله‌ی وه‌زیر و بریكار و راوێژكار و به‌رێوه‌به‌ری گشتیی كه یه‌ك ڕۆژ ده‌وامیان نه‌كردووه خانه‌نشین بوون و به‌شێكیان یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوونیان بۆ ته‌رخان كرابوو.
هاوكات چه‌ندان فه‌رمانبه‌ری تر هه‌ن كه پێشتر به واسیته یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوونی بۆ ته‌رخان كراوه به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ پله‌یه‌كی باڵای هه‌بێت و پێویسته ئێسته راده‌ستی بكه‌نه‌وه.