ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستان دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه كه به داتا داهاتی سلێمانی دراوه به قوباد تاڵه‌بانی و بۆی سه‌لمێنراوه كه ده‌دزرێت و ناگه‌ڕێته‌وه بۆ حكوومه‌ت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 30ی تشرینی دووه‌م، له چوارچێوه‌ی ئاشكراكردنی داهاتی سلێمانی كه له‌لایه‌ن چه‌ند گرووپێكه‌وه ده‌دزرێ، به‌همه‌ن كاك عه‌بدوڵا ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان / پارتی/ رای گه‌یاند، به داتا‌و ئامار ئه‌و ژمارانه‌ی داهاتی ناوخۆ و خاڵه سنوورییه‌كانی سنووری سلێمانی هه‌ڵه‌بجه گه‌رمیان ڕاپه‌ڕین، دراوه به‌قوباد تاڵه‌بانی و بۆی سه‌لمێنراوه كه ده‌دزریت و ناگه‌ڕێته‌وه بۆ حكوومه‌تی هه‌رێم .
داهاتی باشماخ له شه‌و و رۆژێك شه‌ش ملیۆن دۆلاره
ئه‌و له فه‌یسبووكی خۆی نووسیویه‌تی، "یه‌كێتی نوێی ماڵی مام جه‌لال له دوای هه‌شتی ته‌مووز، ڕایان گه‌یاند دزی و قاچاخچێتی و سه‌رانه‌وه‌رگرتنمان كۆتایی پێ هێنا، واتا لاهوور جه‌نگی كه هه‌ر یه‌كیتی بوون ئه‌و كاره‌یان كردووه و هه‌ر ئه‌ویش له چه‌ند رۆژی رابردوو ئاشكرای كرد داهاتی باشماخ له شه‌و و رۆژێك شه‌ش ملیۆن دۆلاره.
نمونه‌ی ئه‌وه‌یشی هێناوه‌ته‌وه كه یه‌كێتی له ساڵی 2013 پاره‌وه بۆ دووسایدی كه‌لار – ده‌ربه‌ندیخان و كه‌لار –سلێمانی وه‌رده‌گرێ، به‌ڵام هه‌ر ده‌یدزن. هه‌روه‌ها باسی چه‌ندان پڕۆژه‌ی تری وه‌ك شه‌قامی 100 مه‌تری سلێمانی و دووسایدی رانیه بۆ دوكانی كردووه.