كۆمپانیای نیسان ڕای گه‌یاند، له داهاتوودا سێ ناوازه‌ترین به‌رهه‌می كاره‌بایی ده‌خه‌نه بازاڕه‌وه، ئێسته ته‌نیا به وێنه و دیزاین بۆ میدیاكانی دنیای نمایش كردووه، به‌ڵام له داهاتوودا ده‌یخاته به‌رده‌ست.
ماڵپه‌ڕی ''
caranddriver'' ئه‌وه‌ی خسته ڕوو كه كۆمپانیای نیسان، كار بۆ به‌رهه‌مهێنانی سێ ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی ده‌كات كه هه‌ریه‌كه‌یان مۆدێلێكن، به‌شێوه‌یه‌ك له ئۆتۆمبێلی ''سێدان، پیكاب و SUV''یش پێكهاتوون و بڕیاره له‌گه‌ڵ نمایشی فه‌رمی، تایبه‌تمه‌ندییه‌كانیان ئاشكرا بكرێت.
نیسان سێ ئۆتۆمبێلی کارەبایی بۆ 2028 دەخاتە بازاڕەوە
ئه‌وه‌یش خراوه‌ته‌ڕوو كه ئۆتۆمبێلی سێدانه‌كه له جۆری ''NISSAN MAX-OUT CONCEPT'' ده‌بێت، پیكابه‌كه له جۆری ''NISSAN SURF-OUT CONCEPT'' ده‌بێت و SUVییه‌كه‌یش له جۆری ''NISSAN HANG-OUT CONCEPT'' ده‌بێت، ئه‌وه‌ی گرنگه لێره‌دا ئه‌وه‌یه له ساڵی 2028دا ئه‌م به‌رهه‌مانه به دنیادا بڵاو ده‌كرێنه‌وه.
نیسان كۆمپانیایه‌كی ژاپۆنییه و یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێلی به‌هێز و خاوه‌ن كوالێتی ناوازه، ئه‌م كۆمپانیایه له 26ی كانوونی یه‌كه‌می ساڵی 1933 دامه‌زراوه له‌سه‌ر ده‌ستی "ماسوجیرۆ هاشیمۆتۆ، كینجیرۆ دێن و ویڵیه‌م گۆرهام"، ئێسته ئۆفیسی سه‌ره‌كیی ئه‌م كۆمپانیایه ده‌كه‌وێته شاری یۆكۆهاما له ژاپۆن.