لە كەركووك خۆپێشاندانە

:: AM:10:57:02/12/2021 ‌

فەرمانبەرانی گرێبەست لە كەركووك بەشێك لە مووچەكانیان دەبڕێت و داوای پێدانی تەواوی شایستەكانیان دەكەن، ئەمڕۆش بۆ دووەمین جار گردبوونەوەیەكیان ئەنجام دا.

ئەمڕۆ پێنجشەم دووی كانوونی یەكەم، عەلی كەركووكی یەكێك لە دەستەی خۆپێشاندانەكە، بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، ئێمە ژمارەمان نزیكەی هەزار و 200 كەسە و فەرمانبەری گرێبەستین، داوا دەكەین بكرێینە هەمیشەیی. 

ئەو هاووڵاتییە گوتی، بەشێك لە گرێبەستەكان چوار بۆ شەش ساڵە وەك گرێبەست كار دەكەن، ئێستە پارەكە وەك خۆی بۆیان خەرج ناكرێت. 

باسی لەوەش كرد، فەرمانبەرانی گرێبەست دابەش بوون بەسەر فەرمانگە و شوێنە حكوومییەكانی كەركووك، ئێستە دەمانەوێ مافی خۆمان پێ بدەن كە مووچەی گرێبەستەكانمانە.

دوای ڕووداوەكانی 16ـی ئۆكتۆبەری ساڵی 2017 كە سەركردە دەركراوەكانی یەكێتی ئەنجامیان دا، دۆخی كەركووك بۆ كورد تەواو بێزاركەر بووە و لەلایەن پارێزگاری سەپێنراوی كەركووك دەچەوسێنرێنەوە.

هەژار ڕەشید




وشە - رامیار جەواد