به‌رپرسی نووسینگه‌ی ئه‌نه‌كه‌سه له هه‌رێمی كوردستان رای گه‌یاند، په‌كه‌كه به‌رده‌وامه له‌رفاندنی منداڵی كورد له رۆژئاوای كوردستان و تا ئێسته 30 ھه‌زار كه‌سیان به‌كوشتن داوه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م دووی كانوونی یه‌كه‌م، نه‌واف حه‌سه‌ن به‌رپرسی نووسینگه‌ی ئه‌نه‌كه‌سه له ھه‌رێمی كوردستان، بۆ "وشه" گوتی، په‌كه‌كه بۆ هه‌موو میله‌تی كورد بووه‌ته سه‌ر ئێشه و جگه له‌زیانگه‌یاندن به كورد ھیچ قازانجێكی نه‌بووه و ھه‌میشه منداڵی كوردی به كوشتن داوه له پێناو به‌رژوه‌ندی تایبه‌تی خۆیان.
له‌م دوو رۆژه 15 منداڵی كچ و كوڕی رفاندووه
روونیشی كرده‌وه كه تائێسته به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ی هه‌یه 30 هه‌زار كه‌سیان به‌كوشت داوه، به‌بێ ئه‌وه‌ی ھیچ ده‌ستكه‌وتێكی بۆ كورد ھه‌بێت.
هه‌روه‌ها باسی له‌وه كرد كه په‌كه‌كه به‌وه‌یش نه‌وه‌ستاوه و به‌رده‌وامه له‌رفاندنی منداڵی كورد له رۆژئاوای كوردستان، له‌م دوو رۆژه 15 منداڵی كچ و كوڕی رفاندووه و ده‌یانبات بۆ شه‌ڕكردن.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه له‌ماوه‌ی رابردوودا په‌كه‌كه ته‌نیا به‌ڵای به‌سه‌ر كورددا هێناوه و به بیانووی ئه‌وانیشه‌وه به‌رده‌وام توركیا خاكی هه‌رێمی كوردستان بۆردمان ده‌كه‌ن.
هه‌ولێر/ بڵند ئیبراھیم