به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی نه‌هێشتنی ماده هۆشبه‌ره‌كان، گرتنی سێ كه‌س راده‌گه‌یه‌نێت و ده‌ستیش به‌سه‌ر زیاتر له 17 كیلۆ ماده‌ی هۆشبه‌ردا ده‌گرن.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م دووی كانووی یه‌كه‌م، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی نه‌هێشتنی ماده هۆشبه‌ره‌كان رای گه‌یاندووه كه له دوای چاودێرییه‌كی ورد له‌لایه‌ن بنكه‌ی نه‌هێشتنی ماده هۆشبه‌ره‌كانی سۆران، له‌ناو شاری سۆران توانرا ده‌ستبگیرێت به‌سه‌ر 17 كیلۆ و 400 گرام، ماده‌ی هۆشبه‌ر له‌جۆری "كریستاڵ"
به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه باسی له‌وه‌یش كردووه كه توانراوه سێ كه‌سی تۆمه‌تبار بگیرێن به‌ناوه‌كانی ( ح - ع - ب ) و ( ج - م ) و ( ه – م)، تۆمه‌تباره‌كان ڕه‌وانه‌ی به‌رده‌م دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه كراون.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه به‌رده‌وام ده‌ست به‌سه‌ر ماده هۆشبه‌ره‌كاندا ده‌گیرێ، سه‌رچاوه‌ی هێنانی ماده‌ی هۆشبه‌ریش ئێرانه كه هاوسنووره له‌گه‌ڵ ده‌ڤه‌ری سۆران.