ڕێكه‌وت حه‌مه‌ڕه‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستیى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، پشتڕاستى ڕ‌اپۆرتێكى ڕۆژنامه‌ى "وشه" ده‌كاته‌وه كه حكوومه‌تى عێراق پێی ڕاگه‌یاندوون به نووسراوى فه‌رمى كه به‌شه ده‌رمانى هه‌رێمى كوردستان وه‌ستاوه و ته‌نیا بڕێك پاره بۆ هه‌رێمى كوردستان ده‌نێرێت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م وه‌زیرى ته‌ندروستیى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌نووسیدا له كفری ڕای گه‌یاند، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق به نووسراوێك داوای له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كردووه ئه‌و ١٢٠ ملیار دیناره‌ی كه بۆ ده‌رمانی هه‌رێمى كوردستان ته‌رخان كراوه، بدرێته هه‌رێمى كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان ده‌رمان بكڕن.
وه‌زیرى ته‌ندروستى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌ڵێت، له‌سه‌ر ئه‌و نووسراوه قسه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ته‌ندروستیی عێراق كردووه و ئه‌ویش پێ ڕاگه‌یاندووه ئه‌و نووسراوه بۆ ئه‌وه نه‌بووه كه ده‌رمانی هه‌رێمى كوردستان ببڕێت.
ڕێكه‌وت حه‌مه‌ڕه‌شید ئاشكراى كرد، حه‌یده‌ر عه‌بادی له سه‌ردانه‌كه‌ی دا بۆ سلێمانی ڕای گه‌یاندووه كه ئه‌و ده‌رمانی هه‌رێمی كوردستان نه‌بڕیوه و به‌ڵێنی ئه‌وه‌شی داوه كه به‌دواداچوون بۆ ئه‌و داوایه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق بكات.
هه‌فته‌نامه‌ى "وشه" له ژماره (178) ئاشكراى كرد كه حكوومه‌تى عێراق بڕیارى داوه به‌شه ده‌رمانى هه‌رێمى كوردستان ببڕێت.