كازمى داواى سوود وه‌رگرتن له‌ ئه‌زموونى كاره‌باى كوردستان ده‌كات

:: PM:01:10:03/12/2021 ‌
وه‌زاره‌تى كاره‌باى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان راى گه‌یاند، وه‌زیرى كاره‌با له‌ به‌غدا و له‌ كۆوبونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، باسى ئه‌زموونى كاره‌باى كوردستان كراوه‌.

وه‌زاره‌تى كاره‌باى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڵاوى كرده‌وه‌، مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌ كاتی پێشوازی و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كه‌مال محه‌مه‌د ساڵح وه‌زیری كاره‌بای هه‌رێم، داوا له‌ وه‌زیری كاره‌بای فیدراڵ كرد له‌بواری به‌رهه‌مهێنان و پڕۆژه‌ی پێوه‌ری زیره‌ك سوود له‌ ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستان وه‌ربگرن و له‌ پێناو هاووڵاتییان و باشتركردنی دۆخی كاره‌با، پێوه‌ندییه‌كانیان به‌هێزتر بكه‌ن.

به‌پێى راگه‌یه‌نراوى وه‌زاره‌ته‌كه‌، وه‌زیری كاره‌با سه‌رنج و تێبینییه‌كانی گه‌یانده‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و ئاماده‌ییشی بۆ پاڵپشتی وه‌زاره‌تی كاره‌بای عێراق له‌ چوارچێوه‌ی هاوئاهه‌نگى و هاوكاری نێوان هه‌ردوو حكوومه‌ت ده‌ربڕی.

هه‌روه‌ها وه‌زیری كاره‌با داوای پاڵپشتیی بۆ جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كانی كاره‌با له‌ ناوچه‌كانی ماده‌ی 140 كرد.



وشە - سه‌رخێڵ هاشم