كونسوڵگه‌ی گشتى فڕه‌نسا له هه‌رێمى كوردستان سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی ماڵباتى شه‌هیدانی په‌لاماری گوندی خدر جیجه و لاوه‌ر له نزیك شارۆكه‌ى مه‌خموور ده‌كات.
كونسوڵگه‌ی گشتى فڕه‌نسا له هه‌ولێر له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆیان له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر له باره‌ی په‌لاماری شه‌وی ڕابردووی چه‌كدارانی داعش بۆ سه‌ر هێزی پێشمه‌رگه و هاووڵاتییانی بناری چیای قه‌ره‌چووغ ڕاى گه‌یاندووه، "سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی خانه‌واده‌ی هه‌ردوو گه‌نجه‌كه و برا بچووكه‌كه‌یان ده‌كه‌ین كه دوێنێ شه‌و له گونده‌كه‌یان خدر جیجه له‌لایه‌ن داعشه‌وه شه‌هید كران".
ئاماژه كراوه، "سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی ئه‌و 10 پێشمهرگهیهیش ده‌كه‌ین كه له‌لایه‌ن ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش شه‌هید كران و هاوسۆزیش بۆ برینداره‌كان ده‌رده‌بڕین."
كونسوڵگه‌ی گشتى فڕه‌نسا دووپاتى كردووه‌ته‌وه، "جه‌نگی دژی داعش جه‌نگی هاوبه‌شمانه، ئه‌م هێرشه قێزه‌وه‌نه جارێكی تر ده‌ریده‌خات كه جه‌نگ دژی داعش كۆتایی نه‌هاتووه، ئێمه ڕژدین له‌سه‌ر به‌رده‌وامیدان به‌و جه‌نگه به هاوشانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و هێزه عێراقییه‌كان و هاوبه‌شه‌كانمان له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی."