بۆردمانی شارباژێڕ هیچ زیانێكی نەبووە

:: AM:10:57:04/12/2021 ‌
توركیا بۆردمانی سنووری شارباژێڕی كرد و قایمقامی شارباژێڕیش دەڵێت، دوو مووشەك ئاراستەی نزیك گوندی رەنگینە كراون، بەڵام هیچ زیانێكی گیانی و مادی بە دواوە نەبووە.

شاهۆ عوسمان قایمقامی شارۆكەی شارباژێڕ، بە "وشە"ی راگەیاند، لە دوای سەعات حەوتی ئێوارەی رۆژی هەینی، دوو مووشەك ئاراستەی گوندی رەنگینە لە شارباژیڕ كران، قسەمان لەگەڵ ئەنجوومەنی گوندەكە كردووە و ئەوان باسیان لەوە كردووە، مووشەكەكان دوو دانە بوون و لە نزیك گوندەكە كەوتوونەتە خوارەوە و هیچ زیانێكیان بە دواوە نەبووە.

لەگەڵ گوندی رەنگینە، باس لە بۆردمانی گوندی باداوا دەكرێت


لەگەڵ گوندی رەنگینە، باس لە بۆردمانی گوندی باداوا دەكرێت كە سەربە شارۆكەی دووكانە، "وشە" پێوەندی بە بەرپرسانی ئەو ناوچەیە كرد، بەڵام وەڵامی پێوەندییەكانیان نەدایەوە.

شارباژێڕ ناوچەیەكی فراوانە و دەكەوێتە بەشی رۆژهەڵاتی پارێزگای سلێمانی، چەكدارانی پەكەكە لە ناوچە سنوورییەكانی شارباژێڕ بوونیان هەیە و بە ئاشكرا لە شاخی ئاسۆس هەن، ساڵانە توركیا چەندان جار بۆردمانی شارباژێڕ دەكات بەهۆی بوونی پەكەكە، دواین جاریش بۆردمانی گوندی گەڵاڵەی كرد و بەهۆیەوە دوو گەریلای پەكەكە كوژران.


سلێمانی/ هۆشیار عەلی


وشە - سلێمان تاشان