له لالیگای ئیسپانیا، ئه‌مڕۆ رۆژێكی زۆر جیاوازه، تیپه‌كانی پله‌كانی پێشه‌وه‌ی ریزبه‌ندی، رووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه، به‌هێزترین یارییش له نێوان ریال مه‌درید و ریال سۆسیداده.
ئه‌مڕۆ شه‌موو چواری كانوونی یه‌كه‌م، له گه‌ڕی 16ی لالیگای ئیسپانیا، چه‌ند یارییه‌كی به‌هێز و لووتكه هه‌یه، هه‌موو تیپه گه‌وره‌كانیش یارییان هه‌یه.
به‌هێزترین یاری، رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ریال مه‌دریدی پێشه‌نگ و ریال سۆسیدادی خاوه‌ن پله‌ی سێیه‌مه، كه له یاریگه‌ی سۆسیداد به‌یه‌ك ده‌گه‌ن.
ریال مه‌درید به هه‌موو شێوه‌یه‌ك بۆ یاریی ئه‌مڕۆ ئاماده‌یه، هه‌رچه‌نده تیپه‌كه ماندووه و خشته‌ی یارییه‌كانی له‌م ماوه‌یه‌دا زۆر قورس بوون، هاوكات سێشه‌می داهاتووش به‌رانبه‌ر ئینته‌رمیلان له چامپیۆنزلیگ یاریی ده‌كات.
سۆسیداد ئه‌م وه‌رزه به‌هێزه و ئێسته‌ش له پله‌ی سێیه‌می ریزبه‌ندیی خوله‌كه‌یه.
له یارییه‌كی تردا یانه‌ی ئاتلێتیكۆ مه‌درید، كه له پله‌ی دووه‌مه، له یاریگه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ ریال مایۆركا یاریی ده‌كات.
یانه‌ی سێڤییا له لای خۆیه‌وه، كه له پله‌ی چواره‌مه، ئه‌ركی قورسه و رووبه‌ڕووی ڤیاڕیال ده‌بێته‌وه، كه ئه‌ویش یه‌كێكه له تیپه به‌هێزه‌كان، هه‌رچه‌نده ئێسته له پله‌ی 12یه.
یانه‌ی بارسێلۆناش، كه ئه‌م هه‌فته‌یه له به‌رده‌م دووڕیانێكی سه‌ختدایه له چامپیۆنزلیگ و به‌رانبه‌ر بایرن میونشن یاریی هه‌یه، ئه‌مڕۆ به‌رانبه‌ر ریال بێتیس یاریی ده‌كات.
بارسا له پله‌ی حه‌وته‌مه و ریال بێتیسیش له پله‌ی پێنجه‌مه و ئه‌م وه‌رزه ركابه‌رێكی به‌هێزه.
خشته‌ی یارییه‌كانی ئه‌مڕۆی لالیگا:
سێڤییا – ڤیاڕیال 16:00
بارسێلۆنا – ریال بێتیس 18:15
ئاتلێتیكۆ مه‌درید – ریال مایۆركا 20:30
ریال سۆسیداد – ریال مه‌درید 23:00.