مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان، بڕیاری دابینكردنی هه‌موو پێویستییه‌كی بریندارانی شه‌ڕی داعشی له ئه‌ستۆ گرت كه ئێسته له نه‌خۆشخانه‌دان.
شه‌وی دووی ئه‌م مانگه، له په‌لامارێكی داعش بۆ سه‌ر گوندی "خدرجیجه"، 13 كه‌س شه‌هید بوون و ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه‌ی تریش بریندار بوون كه له‌ناو شه‌هیده‌كاندا سێ برای سڤیل هه‌ن.
دوێنێ مه‌سروور بارزانی سه‌ردانی ماڵباتی ئه‌و سێ برا شه‌هیده‌ی كرد، دواتر پرسه‌ی شه‌هیدانی تری به‌سه‌ر كرده‌وه، له هه‌مان ڕۆژدا سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان برینداره‌كانی له نه‌خۆشخانه به‌سه‌ر كرده‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌موو چواری كانوونی یه‌كه‌م، د. سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رای گه‌یاند، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له میانه‌ی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی بریندارانی هێرشی تیرۆریستانی داعش، وێڕای دڵگرانی زۆری بۆ برینه‌كانیان و هیوای زوو چاكبوونه‌وه‌یان، به‌ڵێن و بڕیاری دابینكردنی هه‌ر پێویستییه‌كی بۆ ئه‌م بریندارانه و چه‌ندان نه‌خۆشی تر دا.
به‌پێی زانیارییه‌كانی "وشه" پێشمه‌رگه برینداره‌كان باری ته‌ندروستییان جێگیره، ته‌نیا یه‌كێكیان نه‌بێت پێویستی به چاودێری چڕ هه‌یه.