محه‌مه‌د حاجی مه‌حموود سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان رای ده‌گه‌یه‌نێت، ده‌بێت كورد له‌وه تێبگات كه عه‌ره‌ب دێت كورد ده‌كوژێت، جا عه‌ره‌به‌كه هه‌ر ناوێكی له‌خۆی نابێت.
ئه‌مڕۆ شه‌موو چواری كانوونی یه‌كه‌م، محه‌مه‌د حاجی مه‌حموود سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان له واڵی خۆی له فه‌یسبووك رای گه‌یاندووه، ده‌بێت كورد له‌وه تێبگات كه عه‌ره‌ب دێت كورد ده‌كوژێت و له دوای 16 ئۆكتۆبه‌ر و به ده‌بابه‌ی ئه‌مه‌ریكی و هێزی چه‌كداری عێراقی، به‌شێكی زۆری خاكی كوردستانیان داگیركرد و پێشمه‌رگه و هاووڵاتییانیان شه‌هید و بریندار و كه‌مئه‌ندام كرد و پێشمه‌رگه‌یان له‌ژێر زنجیری ده‌بابه‌ی ئه‌مه‌ریكی و هێزی چه‌كداری عێراقی شێلاو سه‌تان خانوویان تهختكرد و خێزانه‌كان ئاواره‌بوون.
محه‌مه‌د حاجی مه‌حموود كه خۆی پێشمه‌رگه بووه و به‌شداری له چه‌ندان شه‌ڕ كردووه و كوڕێكی شه‌هیده، دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه كه ده‌بێت كورد له‌وه تێبگات كه عه‌ره‌ب دێت كورد ده‌كوژێت، جا عه‌ره‌به‌كه ناوی "سوپای عێراق یا حه‌شدی شه‌عبی و عه‌سائیب ئه‌هلی حه‌ق و قاعیده و جه‌بهه‌ی نوسره و بلد شام یان داعش" بێت چ جیاوازییه‌كی هه‌یه بۆ كورد.
ده‌ڵێت" عه‌ره‌ب له ماڵی خۆمان و له خاكی خۆمان ده‌مان كوژن، واته عه‌ره‌ب كورد ده‌كوژێ" داوایش ده‌كات كه ئه‌وانه‌ی ده‌ستدرێژی ده‌كه‌نه سه‌ركورد ته‌مبێ بكرێن.