دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مشه‌و چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش هێرشیان کردە سەر گوندی لهێبان له باكوری شاره‌دێی سه‌رگه‌ڕان، هاووڵاتییانی گوندەکە ڕووبەڕوویان بوونه‌وه، به هاوكاری هێزی پێشمه‌رگه هێرشه‌كه تێكشكێندرا.
دوای هێرشه‌كه خەڵکی گوندەکە، كه زۆرینه‌ی كوردن و كه‌وتووه‌ته ناوچه‌كانی نێوان سوپای عێراق و پێشمه‌رگه له سنووری پارێزگای كه‌ركووك، قارەمانانە رووبەڕووی تیرۆرستان بوونەتەوە و داوای بەهاناوەچوونیان كردووه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌وباره‌وه رای گه‌یاند كه پێنج چه‌كداری داعش هه‌وڵیان داوه دزه بكه‌نه ناو گونده‌كه له باكوری شاره‌دێی سه‌رگه‌ڕان سه‌ر به شارۆكه‌ی دبس له پارێزگه‌ی كه‌ركووك، به‌ڵام ئه‌وان به كامێرای حه‌راری پێشمه‌رگه و پۆلیسی نه‌وت ئاشكرا بوونه و ته‌قه‌یان لێ كراوه و به‌و هۆیه‌وه ناچاری هه‌ڵاتن بوونه.