تیپی كچانی یانه‌ی سنوور.
به ئه‌نجامدانی پێنج یاری، وه‌رزی نوێی 2021-2022ی خولی فوتساڵی كچانی یانه‌كانی كوردستان ده‌ست پێ ده‌كات.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م، پێنجی كانوونی یه‌كه‌م، له هۆڵه جیاجیاكانی كوردستان، یارییه‌كانی وه‌رزی نوێی خولی فوتساڵی كچانی كوردستان به‌ڕێوه ده‌چێت، كه 11 یانه تێیدا به‌شدارن و به‌سه‌ر دوو كۆمه‌ڵه‌دا دابه‌ش كراون.
یه‌كێتیی تۆپی پێی كوردستان خشته‌ی یارییه‌كانی گه‌ڕی یه‌كه‌می خوله‌كه‌ی راگه‌یاند، كه ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه ده‌چن و به‌م شێوه‌یه ده‌بێت:
ئافره‌تانی دهۆك – سنوور، له هۆڵی دهۆك 14:00
ئافره‌تانی هه‌ولێر – گاره، له هۆڵی ئافره‌تانی هه‌ولێر 14:00
رواندز – شێخان، له هۆڵی رواندز 14:00
شێروانه – پیره‌مه‌گروون، له هۆڵی شێروانه 14:00
دووكان – خوڕماڵ، هۆڵی ساڵح عه‌لی له دووكان 14:00.
هه‌روه‌ها له گه‌ڕی یه‌كه‌مدا یانه‌ی "چوارقوڕنه" چاوه‌ڕوان ده‌بێت.
جێی ئاماژه‌یه تیپه‌كانی هه‌ردوو كۆمه‌ڵه‌ی خوله‌كه به‌م شێوه‌یه دابه‌ش كراون:
كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م: ئافره‌تانی هه‌ولێر، ئافره‌تانی دهۆك، رواندز، شێخان، گاره، سنوور.
كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م: شێروانه، پیره‌مه‌گروون، دووكان، خورماڵ، چوارقوڕنه.