راهێنەری یانەی مانچێستەر سیتی هه‌ڕه‌شه له یاریزانه‌كانی ده‌كات، كه له ئاهه‌نگه‌كانی كریسمه‌س و سه‌ری ساڵدا كاری هه‌ڵه نه‌كه‌ن و ئاگه‌داری خۆیان بن.
رۆژنامەی "تێلیگراف"ـی بەریتانی وێنەی هه‌ردوو یانه‌ی یاریزانی مان سیتی "جاک گریلیش و فیل فۆدین"ـی بڵاو كرده‌وه، كه له یانه‌ی شه‌وانه‌دا خه‌ریكی كات به‌سه‌ربردنن، هه‌ر ئه‌مه‌ش وای كرد له یارییه‌كه‌ی به‌رانبه‌ر نیوكاسڵ له پێكهاته‌ی تیپه‌كه‌دا دووربخرێنه‌وه.
ئه‌وان دوای بردنه‌وه‌ی تیپه‌كه‌یان به 7-0 گۆڵ له لیدز یونایتد، چووبوونه یانه‌یه‌كی شه‌وانه.
پێپ گواردیۆلای راهێنه‌ری تیپه‌كه، یاریزانه‌كانی ئاگهدارکردەوە، ئاگه‌داری هه‌ڵسوكه‌وتی خۆیان بن.
گواردیۆلا بۆ سکای سپۆرت گوتی: "لە کاتی کریسمەسدا، زۆر گرنگی بە هەڵسوکەوتی یاریزانەکان دەدەم لە ناوه‌وه و دەرەوەی یاریگه".
گوتیشی: "ئەوەی باش نەبێت لە یارییەکان بەشدار نابێت، دەبێت هەموو کات سه‌رنجیان ورد بێت و له ئاهه‌نگه‌كانی كریسمه‌س و سه‌ری ساڵدا ئاگه‌داربن".
مانچێستەر سیتی یەکشەمی رابردوو لە ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیدا لە گه‌ڕی 18ی پرێمەرلیگ، به 4-0 گۆڵ له نیوکاسڵی برده‌وه.
سەرکەوتنەکە تۆمارێکی نوێی بۆ سیتی لە ژێر سه‌رپه‌رشتی گواردیۆلا تۆماركرد، كه له ماوه‌ی ساڵێكدا زۆرترین بردنه‌وه‌یان تۆمار كرد، كه 34 بردنه‌وه‌یه.