گۆرانیبێژ و هونه‌رمه‌ندی لاو هه‌ڵوێست محه‌مه‌د، بڕیاره له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا دوا به‌رهه‌می هونه‌ری خۆی له‌مساڵدا بڵاو بكاته‌وه.
گۆرانیبێژ و هونه‌رمه‌ندی لاو هه‌ڵوێست محه‌مه‌د له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووك، پۆستێكی كردووه و باسی نوێترین به‌رهه‌می خۆی كردووه كه به‌بۆنه‌ی ساڵی نوێوه بڵاوی ده‌كاته‌وه، گوتوویه‌تی "سبه‌ی یه‌كشه‌م 26ی كانوونی یه‌كه‌م سه‌عات نۆی شه‌و، نوێترین به‌رهه‌مم كلیپێكه به‌ناوی (ساڵی نوێ) بڵاو ده‌بێته‌وه.
كلیپی (ساڵی نوێ)، تێكستی گۆرانییه‌كه و ئاوازه‌كه‌ی له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ند هه‌ڵوێست محه‌مه‌د خۆیه‌وه كاری بۆ كراوه، ئه‌فشین شوكری كاری موزیك و ئه‌رێنجمێنتی بۆ كردووه، كه‌ڤه‌ر زانا عه‌لی كردوویه‌تی، به سپۆنسه‌ری كوردماكس موزیك.
هه‌ڵوێست محه‌مه‌د له شاری هه‌ڵه‌بجه له دایك بووه، دانیشتووی شاری سلێمانییه، ده‌رچووی كۆلێژی ئه‌ندازیارییه، چه‌ندان گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه، یه‌ك ئه‌لبوومی گۆرانی به‌ناوی (700IQD) هه‌یه. له فیلمی سینه‌مایش به‌شداری كردووه و ڕۆڵی سه‌ره‌كی بینیوه، چه‌ندان كۆنسێرتی له كوردستان هه‌بووه، دوا به‌رهه‌می هونه‌ری به‌ناوی PEBKANA له یوتیوب پێش چوار مانگ بڵاو كرده‌وه و زیاتر له 500 هه‌زار بینه‌ری هه‌بوو.