كتێبی "سیپارۆكه‌ی بنه‌چه‌زانی" له نووسینی ڕێكار ئه‌حمه‌د له دووتوێی 116 لاپه‌ڕه‌دا بڵاوكرایه‌وه كه ئه‌مه 20مین به‌رهه‌می نووسه‌ره.
ڕێكار ئه‌حمه‌د نووسه‌ری كتێبی سیپارۆكه‌ی بنه‌چه‌زانی، به "وشه"ی گوت، له‌م سیپارۆكه‌یه‌دا بۆ بنجوبنه‌وانی هه‌ندێك په‌یڤی ڕه‌سه‌ن شۆڕ ده‌بینه‌وه و ده‌مانه‌وێ ناسنامه‌كه‌یان سه‌رڕاست بكه‌ینه‌وه، واتا باس له ڕیشه‌ی هه‌ندێك وشه‌ی كوردی ده‌كات كه مشتومڕیان له‌سه‌ره.
"له‌م سیپارۆكه‌یه‌دا، ناچارم بڵێم كه هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌كانی سه‌ر زمانی كوردی به قۆناغێكی گه‌شه‌كردوو گه‌یشتووه، ڕۆژ دوای ڕۆژیش فراوان و چڕتر ده‌بنه‌وه، به‌و هۆیه‌وه من وه‌ك كوردێك ناتوانم له به‌رانبه‌ر ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌دا بێده‌نگ دابنیشم" نووسه‌ر وا ده‌ڵێ.
هه‌روه‌ها باسی له‌وه كرد، دوژمنی زوانی كوردی پێی خۆش بێ یان ناخۆش بێ، ئیتر ئه‌م زمانه "زمانی كوردی" یه‌كێك له ده‌وڵه‌مه‌ندترین زمانه‌كانی دنیایه، وێڕای ئه‌وه‌ی كه 1400 ساڵه لێبڕاوانه رووبه‌ڕووی شاڵاوی ڕه‌ت كردنه‌وه، قه‌ده‌غه‌كردن، شێواندن و سڕینه‌وه ده‌بێته‌وه.
رێكار ئه‌حمه‌د، ساڵی 1964 له گوێڕی سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر هاتووه‌ته ژیان، ساڵی 1968 چوومه‌ته فێرگه، قۆناغه‌كانی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی و ئاماده‌یی له هه‌ولێر خوێندووه و دواتر له كۆلێژی ئه‌ندازیاریی زانكۆی سلێمانی خوێندوویه‌تی.
ماوه‌یه‌ك ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری یه‌كێتی نووسه‌رانی كوردستان بوو، دوای راپه‌ڕینیش بابه‌تی سیاسی و لێكۆڵێنه‌وه بۆ رۆژنامه‌كان ده‌نووسی و له كاری سیاسیش‌دا چالاكه، ماوه‌ی ساڵێك ئه‌ندامی كۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستانبووه.
وشه/ ئاسان محه‌مه‌د