توێژه‌ران له زانكۆی سالفۆردی به‌ریتانیایی گه‌یشتنه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه ترشی ئه‌سكۆرپیك، توانای وه‌ستاندنی گه‌شه‌ی ره‌گه خانه شێرپه‌نجه‌یییه‌كانی هه‌یه و ئه‌نجامی ئه‌و توێژینه‌وه‌ش له بڵاوكراوه‌ی خوای "ونكۆترۆگیت" بڵاو كرایه‌وه.
ره‌گه خانه شێرپه‌نجه‌یییه‌كان كه رێژه‌یه‌كی كه‌می خانه شێرپه‌نجه‌یییه‌كانی تر پێك دێنن، بریتین به بنچینه‌ی كاری شێرپه‌نجه له‌ناو له‌شدا، هه‌روه‌ها به‌رپرسیشن له گه‌شه‌ی لووه‌كان و به‌رگریكردنی چاره‌سه‌ری كیمیایی و هه‌موو جۆری چاره‌سه‌رییه‌كان، ئه‌وه‌ش به‌رگری و توانای ناسنووردار بۆ دابه‌شبوون.
شاره‌زایان پێیان وایه كه ره‌گه خانه شێرپه‌نجه‌یییه‌كان پێویسته بكرێنه ئامانجی سه‌ره‌كیی چاره‌سه‌ركردن و ده‌رمانه‌كانی شێرپه‌نجه و لووه‌كانی شێرپه‌نجه‌یی، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش زانایان هه‌ستاون به تاوتوێكردنی كاریگه‌ری ماده جیاوازه‌كان بۆسه‌ر میتابۆلیسمی ره‌گه خانه شێرپه‌نجه‌یییه‌كان.
زانایان گه‌یشتنه ئه‌و ئه‌نجامه‌كه‌ی كه ده‌توانرێت خانه شێرپه‌نجه‌یییه‌كان له‌ناو ببردرێن، ئه‌گه‌ر بتوانن ناهاوسه‌نگی له وزه‌ی زینده‌گی خانه‌كان دروست بكه‌ن و ده‌ریش كه‌وت كه ڤیتامین سی ئه‌و ماده سروشتییه زیاترین كاریگه‌ره بۆ ئه‌و كاره، چونكه به‌پێی ماڵپه‌ڕی "میڵ رۆ"ی رووسیایی 10 جار كاریگه‌ری له دژی خانه شێرپه‌نجه‌یییه‌كان له ده‌رمانی دی جی2 زیاتره.