به‌پێی ڕاپرسییه‌كی نوێ كه یه‌كێك له ماڵپه‌ڕه به‌ناوبانگه‌كانی توركیا ئه‌نجامی داوه، كیفیانج تاتلیتۆگ كه به موهه‌نه‌د ناسراوه، پله‌ی یه‌كه‌می باشترین ئه‌كته‌ری پیاوانی له لای خه‌ڵكی له‌ده‌ست داوه.
ماڵپه‌ڕی
gecce ئاشكرای ده‌كات كه له ڕاپرسییه‌كه‌یاندا، ئه‌كته‌ری درامای "عیشقی ڕه‌ش" كه له دۆبلاژه عه‌ره‌بییه‌كان كراوه به "عومه‌ر" پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ست هێناوه و له‌پاشان موهه‌نه‌د پله‌ی دووه‌می وه‌رگرتووه.
"بوراك ئۆزجیفیت" كه ئه‌زموونی هونه‌ری له‌چاو ئه‌و دوانه‌ی تردا كه‌مه، به‌ڵام توانیویه‌تی ببێته پله‌ی سێیه‌م و به‌هۆی درامای "خۆشه‌ویستیی كوێرانه" كه له‌وێدا ناوی "كه‌مال"ـه، ڕۆڵێكی به‌هێز ده‌بینێ.
جێی ئاماژه‌یه، ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه كیفیانج تاتلیتۆگ پێشه‌نگی ئه‌كته‌ره كوڕه توركییه‌كانی وه‌رگرتووه و له ناو بینه‌ری كورد و بینه‌ری عه‌ره‌بیش توانیویه‌تی ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی هه‌وادار بۆخۆی ڕا بكێشێت، به تایبه‌تی له چینی خانماندا.