دهۆك : چەند چالاكیەكی كولتووریی ئەنجام درا

:: PM:07:49:15/03/2017 ‌
بەبۆنەی یادەكانی ڕاپەرین و ئادار و نەورۆز و لە دایكبوونی بارزانی نەمر لە شاری دهۆك، چەند چالاكیەكی هونەری و كولتووری لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری ئەنجام درا.

ئەمڕۆ چوارشەم ئاواز نهێلی بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەری دهۆك بە "وشە"ی ڕاگەیاند، بە بۆنەی یادەكانی ڕاپەرین و ئادار و نەورۆز و لە دایكبوونی بارزانی نەمر وەكو بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەری هەڵساین بە ئەنجامدانی چەند چالاكییەكی هونەری و كولتووری لە شاری دهۆك لەو چالاكیانەش نمایشی تابلۆی هەڵپەركێ پێكەوە ژیانی ئاینی و نەتەوەیی لەلایەن تیپی میللی دهۆك.

 بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەری دهۆك دەڵێت، و نمایشی جلی ژنان و منداڵان و نمایشی تابلوی سەمای پێشمەرگە و لەگەڵ ئەنجامدانی داوەت و هەڵپەركێی كوردەواری بە ستایلی كۆن كە لەلایەن كوردانی رۆژئاوای كوردستان رێكخرابوو، هەروەها دروست كردن و نمایشی خواردنی كوردەواری و جل و ستایلەكانی كوردی و لەگەڵ ئەنجامدان و نمایشی گۆرانی و داوەت و هەڵپەڕكێی كوردەواری كە لەلایەن تیپی نهێلی فۆلكلوری لە دەڤەری ئامێدی ڕێكخڕابوو.

نهێلی ئاشكرای كرد، چەند سیمینارێكی تایبەت لەسەر ڕاپەرین و لە دایكبوونی بارزانی نەمر بەرێوەچوون لەوانە لێكۆڵینەوەیەك لەبارەی دیبلوماسیەتی بارزانی نەمر لە شەڕی ساردا پێشكەش كرا، كە لەلایەن دكتور فەرهاد محەمەد ئەحمەد ئامادەكرابوو، هەروەها سیمینارێك بەناوی ڕاپەرینی 91 و بەرهەمی كار و خەباتی بارزانی نەمر بوو دكتور سەعید خوێدا عەلو مامۆستای زانكۆی رێكخرابوو، هەروەها تابلۆی پێكەوە ژیان و فلمێكی دۆكۆمێنتاری لەسەر ژیانی و خەبات و قوربانیدانی بارزانی نەمر نمایشكرا و لە كوتایی دا چەند كورال و كونسێرتێكی سرودی نیشتمانی و گۆرانی بۆ ژمارەیەك هونەرمەند و هەڵبەستڤانی ناوچەكە ئەنجامدرا.

دهۆك: نەوزاد هلۆری




وشە - رامیار جەواد