بەهۆی نەبوونی مۆڵەتی فەرمی لە چەند ڕۆژی ڕابردوو لە شارۆكەی به‌ردەڕەشی سه‌ر به شاری دهۆك چوار تاقیگەی تەندروستی داخران.
نارین عومەر مو‌سا، بەڕیوەبەری بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی بەردەڕەش به "وشە"ی ڕاگەیاند "لە سنوری شارۆكەی بەردەڕەش 11 تاقیگەی تەندروستی هەیە و لەماوەی مانگێك پێنج تاقیگە لە نێو سەنتەری شارۆكەی بەردەڕەش داخراون لەبەر نەبوونی مۆڵەتی یاسایی.
زیاتر گوتی، لە رۆژانی داهاتوو بەدواداچوون لەباره‌ی تاقیگەكانی نێو بەردەڕەش دەكەین و هەر تاقیگەیەك مۆڵەتی فەرمی نەبێت دادەخرێت".
نارین ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات، بۆمان ده‌ركه‌وتووه بەشێك لەو تاقیگانەی كراوەن پەیوەندی بەكاری ئەوانەوە نییه یان كارمه‌نده‌كانیان دەرچوویی ئەو بەشە نین كە تێدا كار دەكەن، بۆیە لە بەدواداچوونەكانمان بەردەوام دەبین.
ئەمە لە كاتێك دایه كه تا ئێسته‌ش نه‌خۆشخانه‌یه‌كی گشتی له‌و شارۆكەیه نییه، ئه‌گه‌رچی لە ساڵی 2007 ەوە به‌رده‌ڕه‌ش بووه به شارۆكە.
به‌رده‌ڕه‌ش:
سەروین شێخانی