به‌هۆى نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه‌وه، جوان ئیحسان سه‌رۆكى پێشووى فراكسیۆنى یه‌كێتى له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسیی یه‌كێتى، ده‌ستێكى بڕاوه‌ته‌وه.
جوان ئیحسان ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسیی یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌رى ته‌ندروستى له‌ده‌ره‌وه وڵاته، به‌هۆى نه‌خۆشیه‌كه‌یه‌وه ده‌ستێكى بڕاوه‌ته‌وه.
"وشه" له‌زارى چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كى ناو یه‌كێتییه‌وه ئه‌وه‌ى زانیویه، كه دۆخى ته‌ندروستى جوان ئیحسان تاڕاده‌یه‌ك جێگیره و له‌ماوه‌ى رابردوو ئه‌وه دووه‌مجاره به‌هۆى نه‌خۆشیه‌كه‌یه‌وه بارى ته‌ندروستى تێكده‌چێ.
جوان ئیحسان مانگێك له‌مه‌وبه‌ر به‌بڕیارێكى بافڵ تاڵه‌بانى كرا به ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسیی یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان و به‌ژنێكى چالاك له سیاسه‌ت داده‌نرێ.
هه‌رچه‌نده ناوى ئه‌و وڵاته نه‌زانراوه كه ئێسته جوان ئیحسان چاره‌سه‌رى لێ وه‌رده‌گرێت و ده‌ستێكى به‌هۆى نه‌خۆشیه‌كه‌ى له‌وێ بڕاوه‌ته‌وه، به‌ڵام سه‌رچاوه‌كه باسى له‌وه كرد، شێرپه‌نجه‌كه‌ى سه‌رى هه‌ڵداوه‌ته‌وه كه بۆ ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه چاره‌سه‌رى وه‌رده‌گرێ.
لاى خۆیه‌وه رێواز فایه‌ق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له تویته‌رى خۆى، له چه‌ند دێرێكدا باسى دۆخی ته‌ندروستی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی ده‌كات، له نووسینه‌كه‌یدا دیاره، كه ته‌ندروستییه‌كه‌ی تاڕاده‌یه‌ك هه‌ستیاره، به‌بێ ئه‌وه‌ی باسی ئه‌وه بكات، تووشی چ جۆره نه‌خۆشییه‌ك بووه.