ریش بۆ پیاو ئاساییه و ژماره‌یه‌كی زۆر له پیاوان له‌به‌ر هۆكاری جیاواز ریش دیڵنه‌وه، ئه‌وان هه‌ست به كێشه ناكه‌ن، به‌ڵام بۆ ژن ئاسایی نییه و ئه‌وان هه‌ست به شه‌رم ده‌كه‌ن و پێیان وایه به نه‌رێنی كار له جوانی روخساریان ده‌كات، ره‌نگه وه‌ك مێیینه و به به‌راوردكردنی خۆیان به‌وانیتر كار له متمانه‌به‌خۆكردنیان بكات.
به‌پێی
گۆڤاری نێوده‌وڵه‌تی بۆ نه‌خۆشییه‌كانی پێست له ژنان، 5بۆ 10%ی ژنان له ته‌مه‌نی وه‌چه‌خستنه‌وه به‌ده‌ست گه‌شه‌كردنی مووی ریشیانه‌وه ده‌ناڵێنن، هه‌ندێك گرووپی ئه‌تنیش زیاتر له‌وانیتر ئه‌و حاڵه‌ته‌یان هه‌یه، وه‌ك هیندی و ئاسیایی له هۆكاره‌كانی:
زیاتر له 85%ی حاڵه‌ته‌كان هۆكاره‌كه‌ی كیسكردنی هێلكه‌دانه یان هۆكار نادیار
كیسكردنی هێلكه‌دان، كه باوترین هۆكاره له گه‌شه‌كردنی مووی ریشی مێینه، كاتێك هێلكه‌دان بڕێكی زیاتری هۆرمۆنی ئه‌ندرۆجین به‌رهه‌م دێنێت، له‌وانه‌یش هۆرمۆنی تێستۆستیرۆن، جگه له موو، زیپكه‌ی گه‌نجی و نه‌زۆكی و زیادی كێش و ناڕێكیی سووڕی مانگانه‌ی له‌گه‌ڵه، هه‌ندێكجاریش جگه له مووی زیاده، ته‌نكبوونه‌وه‌ی قژی له‌گه‌ڵ ده‌بێت، له هۆكاره‌كانیتر، كاتێك هۆكاری حاڵه‌ته‌كه دیار نه‌بێت، پزیشكان به هۆكار نادیاری ناو ده‌به‌ن.
به‌پێی توێژینه‌وه‌كان زیاتر له 85%ی حاڵه‌ته‌كان هۆكاره‌كه‌ی كیسكردنی هێلكه‌دانه یان هۆكار نادیار، جگه له‌وانه هۆكاری تر هه‌ن، به‌ڵام كه‌م و ده‌گمه‌نن، وه‌ك بوونی گرێ له هێلكه‌دان، په‌تای كۆشینگ (گرێ له رژێنی نوخامی)، كاریگه‌ری لابه‌لای ده‌رمان و ئاوسانی رژێنی سه‌ر گورچیله، كۆتاهاتنی سووڕی مانگانه.