توێژه‌رانی فینله‌ندا لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی وردیان بۆ ده‌سكه‌وتنی وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره كرد، ئایا ده‌رنگ خه‌وتنی مرۆڤ له شه‌ودا ده‌بێته هۆی زیادبوونی كێشی جه‌سته و دروستبوونی قه‌ڵه‌وی.
ئه‌و توێژینه‌وه‌یه ده‌ریخستووه كه ئه‌وانه‌ی زوو ده‌چنه نێو جێگه‌كانیان و ده‌خه‌ون، ئه‌وا توانای بینینیان له ڕۆژدا زۆر به‌هێز و بێ كێشه ده‌بێ و ماندووكه‌ر نابێ.
ئاماژه‌یان به‌وه‌ش داوه، ئه‌و كه‌سانه‌ی دره‌نگ ده‌خه‌ون، كاتێك به‌یانیان له خه‌و هه‌ڵده‌ستن، له خوانی به‌یانیدا جه‌سته‌یان داوای خواردنی زۆر ده‌كات، به‌تایبه‌ت ئه‌و خۆراكانه‌ی شیرینن.
گۆڤاری "ئۆبیستی" ئه‌نجامی ئه‌و توێژینه‌وه‌ی زانایانی فینله‌ندای بڵاوی كردووه‌ته‌وه و تێیدا هاتووه، دره‌نگ خه‌وتن له شه‌ودا، ئه‌گه‌ری تووشبوونتان به قه‌ڵه‌وی زۆر به‌رز ده‌كاته‌وه، هاوكات وا ده‌كات تووشی نه‌خۆشی شه‌كره‌ی جۆری دوو ببن، جگه‌له‌وانه‌ش به ڕۆژ كێشه‌ی بینینیان بۆ دروست ده‌بێ و دوودڵ ده‌بن و له ڕووی ده‌روونییه‌وه كێشه‌یان ده‌بێ و وا ده‌كه‌ن به‌رده‌وام په‌نا بۆ خواردن ببه‌ن.
بۆیه ئه‌و زانایانه ئامۆژگاری هه‌مووان ده‌كه‌ن كه زوو بچنه نێو جێگهكانتان و بخه‌ون، بۆ ئه‌وه‌ی تووشی نه‌خۆشی شه‌كره و قه‌ڵه‌وی نه‌بن.