بنكه‌ی نه‌هێشتنی ماده هۆشبه‌ره‌كانی سۆران، گرتنی شه‌ش كه‌س كه یه‌كێك له‌وانه ژنه له‌سه‌ر هێنانی ماده‌ی هۆشبه‌ر راده‌گه‌یه‌نن.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م سێی كانوونی دووه‌م، بنكه‌ی نه‌هێشتنی ماده هۆشبه‌ره‌كانی سۆران رای گه‌یاندووه، له شه‌وی سه‌ری ساڵ توانراوه، شه‌ش كه‌س بگیرێن كه یه‌كێكیان ژن بووه و ده‌ستیان له بڵاوكردنه‌وه و به‌كارهێنانی ماده‌ی هۆشبه‌ر هه‌بووه.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌وه كردووه كه له هه‌مانكاتدا توانراوه ده‌ست بگیرێت به سه‌ر بڕی 141 گرام ماده‌ی هۆشبه‌ری جۆری هێرویین و شیشه و تریاك و كه‌لوپه‌لی به‌كار هێنانی ماده‌ی هۆشبه‌ر.
ئێران به‌سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی هێنانی ماده‌ی هۆشبه‌ر بۆ كوردستان داده‌نرێ، هه‌ر ئه‌وه‌یش هۆكاره كه زۆرترین كه‌س له سنووری سۆران و حاجی ئۆمه‌ران بگیرێن.