توێژه‌رانی كه‌نه‌دا له ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌ك ئاشكرایان كرد، دوای مردنی مرۆڤیش مێشك به‌رده‌وام ده‌بێ له كاره‌كانی خۆی بۆ ماوه‌ی 10 خوله‌ك ته‌واوی كاره‌كانی ئه‌نجام ده‌دات.
پزیشكانی كه‌نه‌دا له توێژینه‌وه‌یه‌كدا گه‌یشتنه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه وه‌ستانی مێشك به شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ دوای مردنی مرۆڤ، ڕاست نییه و ته‌واو هه‌ڵه‌یه كه هه‌مووان له‌سه‌ریدا كۆكن، به‌پێچه‌وانه‌وه 10 خوله‌ك دوای مردنی مرۆڤ، مێشك به‌رده‌وام ده‌بێ له به‌جێهێنانی ته‌واوی كاره‌كانی خۆی.
ئه‌و توێژه‌رانه، لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر ته‌رمی چوار مرۆڤی مردوو كرد و به ته‌واوی بۆیان ڕوون بووه‌وه، كه مێشكیان دوای وه‌ستانی دڵ و هاتوچۆی خوێن، كاره‌كانی خۆی جێبه‌جێ ده‌كات، به‌هۆی ئه‌و خوێنه‌ی تێیدا هه‌یه، تا 10 خوله‌ك ده‌توانێت به‌رده‌وام بێ.
ساڵی پێشتر توێژینه‌وه‌یه‌كی تری زانایان كرا ئه‌وان ڕایان گه‌یاند، كه ته‌واوی ئه‌ندامانی جه‌سته‌ی مرۆڤ له كار ده‌وه‌ستن، دوای ئه‌وه‌ی مرۆڤ گیان له ده‌ست ده‌دات، توێژینه‌وه‌یه‌كی تر ئاماژه‌ی دابوو، به‌شێك له جیناتی مرۆڤ له كاركردن ده‌مێنێته‌وه دوای مردنی مرۆڤیش.
ئه‌نجامی ئه‌و توێژینه‌وه‌ی زانایانی كه‌نه‌دا به ته‌واوی پێچه‌وانه‌ی ئه‌و ئه‌نجامانه كه‌وته‌وه و ئه‌وان له ڕێی شه‌پۆله‌كانه‌وه، توانییان وێنه و جووڵه‌ی نێو مێشكی ئه‌و چوار كه‌سه تازه مردووه بگرن و بۆیان ڕوون بووه‌وه كه مێشكیان كار ده‌كات.