له ساڵیادی كیمیابارنی شاری هه‌ڵه‌بجه، ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ی بۆردومانه‌كه‌ی پێ كرا، وه‌ك یاداشتێكی تاڵی شاره‌كه، برایه‌وه هه‌ڵه‌بجه، به‌ڵام خه‌ڵكی شاره‌كه ده‌ڵێن، ئێمه فڕۆكه‌وانه‌كه‌مان ده‌وێ بۆ ئازاد كرا.
"تاریق ڕه‌مه‌زان عه‌زاوی" ناوی ئه‌و فڕۆكه‌وانه‌یه كه به فه‌رمانی "عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید" فڕۆكه‌كه‌ی له به‌یانیی ڕۆژی 16ی ئادار/ مارسی ساڵی 1988 به‌ره‌و شاری هه‌ڵه‌بجه هه‌ڵفڕاند و چی گازی ژه‌هراویی كیمیایی پێ بوو، به‌سه‌ر خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌دا هه‌ڵی ڕشت و له ئاكامدا پێنج هه‌زار كه‌ش شه‌هید بوون و نزیكی 10 هه‌زاری تریش بریندار بوون كه تا ئێسته‌یش زۆربه‌یان له دۆخێكی ته‌ندروستیی خراپدان و خاكه‌كه‌شی هێشتا كاریگه‌ریی ئه‌و ژه‌هره‌ی پێوه‌یه.
ڕۆژی 21ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسێمبه‌ری 2008، له كاتی دانیشتنی یه‌که‌می دادگایی‌کردنی "تاریق ڕه‌مه‌زان"، دادگه‌ی گشتیی له به‌غدا، نووسراوی ئاسایشی گشتیی سلێمانی پێ گەیشت كه گوایه تاوانباره‌كه له گرتووخانه‌یه‌كی ئه‌وان هه‌ڵاتووه. دواتریش ئاشکرا بوو کە لەلایەن ئاسایشی سلێمانییەوە ئازاد کراوە و بە ڕێزەوە رەوانەی دەرەوەی وڵات کراوە.
ئێسته دوای ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه زانییان ئه‌و تاوانباره له‌به‌رده‌ست كورددا بووه له سلێمانی به‌ڵام هیچ دادگاییه‌كی نه‌كراوه و كاتێكیش دادگایی ده‌كرێ، پێش ئەوەی بە سزای حۆی بگات ئازادی دەکەن، ده‌پرسن ده‌بێ ئه‌وه چۆن كرا بێ و ده‌شڵێن ئێمه فڕۆكه‌وانه‌كه‌مان ده‌وێ، چی له پارچه ئاسن بكه‌ین.