جێرارد پیكێی به‌رگریكاری یانه‌ی بارسێلۆنا لە ئەکاونتی توویتەرەکەیدا هەژماری بانکی بۆ دوامووچەی خۆی بڵاو كرده‌وه و ئاشکرا کرد، بۆ ئەوەی ئەو تۆمەتانە رەت بکاتەوە کە گوایه ئەو زۆرترین مووچه له یانه‌كه‌ی وه‌رده‌گرێت.
له به‌رنامه‌ی"ئۆنزی" لە تەلەڤزیۆنی TV3 ئیسپانیا لە لایەن رۆژنامەنووس لویس کانوتەوە ئه‌وه باس كرا، كه پیكێ زۆرترین مووچه له یانه‌كه‌ی وه‌رده‌گرێت، كه ساڵانه 28 ملیۆن یۆرۆیه، پێش ئه‌وه‌ی مووچه‌كه‌ی كه‌م بكاته‌وه.
به‌ڵام به پێی زانیارییه‌كان پیکێ مووچەی ساڵانەی 4.6 ملیۆن یۆرۆی پێدراوه، بۆیه له توویتهریشدا وێنه‌ی دوابڕه پاره‌ی بڵاو كرده‌وه، كه هاتووه‌ته سه‌ر هه‌ژماره بانكییه‌كه‌ی و بریتییه له 2.328.884 ملیۆن یۆرۆ.
پیكێ به توندی هێرشی كرده رۆژنامه‌نووسه‌كه و دهَڵێت: "ئه‌وه ده‌بینین 50%ی مووچه‌كه‌م وهركرتووه، كه‌مێك رێزی خۆت بگره".
وه‌ك زانراوه ژمارەیەک لە ئەستێرەکانی بارسێلۆنا، لەوانە پیکێ، لە سەرەتای ئه‌م وه‌رزه‌دا رازیی بوون مووچەکانیان كه‌م بكه‌نه‌وه، بۆ ئەوەی بارگرانیی سەر یانه‌كه‌یان له رووی داراییه‌وه كه‌م بكه‌نه‌وه، کە بەدەست کەڵەکەبوونی قەرزهكانییەوە دەناڵێنێت.