سه‌رۆك كۆماری توركمانستان فه‌رمانی دا، ئاگری ئه‌و چاڵه بكوژێنرێته‌وه كه ده‌یان ساڵه ده‌سووتێت و به ده‌رگای دۆزه‌خ ناسراوه.
ئاگری ئه‌و چاڵه به‌هۆی گازی جۆری مێتانه كه له ناخی زه‌وی دێته ده‌ره‌وه. قوربانقولی محه‌مه‌دۆف سه‌رۆك كۆماری ئه‌و وڵاته ئاماژه‌ی داوه، پلانی هه‌یه هه‌نارده‌ی گازی سروشتی په‌ره پێ بدات و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش رێگری له سووتانی ئه‌و جۆره گازانه به هه‌وادا ده‌كات كه كاریگه‌ریی زۆر مه‌ترسیداری بۆ سه‌ر پیسكردنی ژینگه هه‌یه.
هێشتا به وردی دیار نییه توركمانستان به چ شێوه‌یه‌ك ئه‌و ئاگره كۆنترۆڵ ده‌كات. هه‌ندێك كه‌س پێیان وایه ئه‌و چاڵه كه قووڵییه‌كه‌ی 30 مه‌تر و تیره‌كه‌ی 70 مه‌تره، به‌هۆی هه‌ڵه‌یه‌كی هه‌ڵكۆڵینی زه‌وی له سه‌رده‌می یه‌كێتی سۆڤییه‌ت له ساڵی 1971 هاتووه‌ته كایه‌وه.
زۆر كه‌س پێیان وایه ئه‌و چاڵه له ساڵی 1971 دروست بووه
به‌گوێره‌ی
بی بی سی، جۆرج كۆرۆنیس زانای كه‌نه‌دی له ساڵی 2013 به ئامێری تایبه‌تی، توانی خۆی بگه‌یه‌نێته ناو چاڵه‌كه و گوتی، زۆر كه‌س پێیان وایه ئه‌و چاڵه له ساڵی 1971 دروست بووه، به‌ڵام ده‌بێ مێژووه‌كه‌ی بۆ 10 ساڵ پێشتر بگه‌ڕێته‌وه و له ساڵی 1980 هه‌ڵگیرسابێت.
ئه‌و هه‌روه‌ها روونی كرده‌وه، چاڵه‌كه له ئاكامی رووداوێكی سروشتی دروست بووه و دواتر ئامێره‌كانی هه‌ڵكۆڵینی زه‌وی له‌گه‌ڵ خۆی بردووه‌ته خواره‌وه.
سه‌رۆك كۆماری توركمانستان ده‌ڵێت، ئه‌وه‌ی ده‌سووتێت ده‌كرێ كۆنترۆڵ بكرێ و سووده‌كه‌ی بۆ پێشخستنی ئابووری وڵات بێت. له ساڵی 2010 هه‌وڵێكی هاوشێوه درا بۆ كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون.