دوێنێ چوارشه‌م رێكه‌وتی 15ی ئادار/ مارس، له تۆكیۆی پایته‌ختی ژاپۆن هۆتێلێك كرایه‌وه كه زۆربه‌ی كارمه‌ندانی رۆبۆتن و پێشوازی له گه‌شتیاران ده‌كه‌ن.
له‌و هۆتێله‌دا 140 رۆبۆت وه‌ك كارمه‌ندی سه‌رجه‌م بواره‌كان كاریان پێ ده‌كرێت و هاوكات چه‌ند كارمه‌ندێكی مرۆڤیش هه‌ن كه كاریان ته‌نیا رێكخستن و چاككردنه‌وه‌ی رۆبۆته‌كانه.
یۆكیۆ ناجای، به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و هۆتێله نوێیه رای گه‌یاند، هۆتێله‌كه ناوی "هین"ـه كه ئه‌و وشه‌یه‌ش له زمانی ژاپۆنیدا به مانای "سه‌یر و سه‌مه‌ره" دێت.
نرخی گرتنی ژوورێكی دوو كه‌سیی ئه‌و هۆتێله بۆ یه‌ك شه‌و، بریتییه له 14 هه‌زار یه‌ن (ده‌كاته 122 دۆلار).
ئه‌مه یه‌كه‌م هۆتێل نییه كه له ژاپۆن بكرێته‌وه و له‌لایه‌ن رۆبۆته‌كانه‌وه به‌ڕێوه ببردرێ، به‌ڵكو له ساڵی 2015شدا له شاری ناگازاكی له باشووری ئه‌و وڵاته، هۆتێلێك به ناوی "هین-ئا هۆتێل" كرایه‌وه كه له‌لایه‌ن رۆبۆته‌كانه‌وه به‌ڕێوه ده‌برا، به‌ڵام جیاوازیی نێوان ئه‌و دوو هۆتێله ئه‌وه‌یه كه له‌وه‌ی شاری ناگازاكیدا 30 كارمه‌ندی مرۆڤ له‌گه‌ڵ رۆبۆته‌كان كاریان ده‌كرد، به‌ڵام له‌وه‌ی ئێسته له تۆكیۆ كراوه‌ته‌وه، ته‌نیا حه‌وت كارمه‌ندی مرۆڤ كار ده‌كه‌ن.