كۆمپانیای "فیات"ی ئیتاڵیی بواری پیشه‌سازیی ئۆتۆمبێل، رای گه‌یاند ئۆتۆمبێلێكی نوێیان به ناوی "پاندا" دروست كردووه كه له جۆرێكی تایبه‌ته و به وزه‌ی گازی میسان كار ده‌كات، به نیازیشن ئه‌و وزه‌یه له ئاوی پیس به‌رهه‌م بهێنن.
پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنیی "ئه‌دنكرۆنۆس"ی ئیتاڵی بڵاوی كرده‌وه، ئه‌و ئۆتۆمبێله نوێیه ده‌توانێت رێگه‌ی 80 هه‌زار كیلۆمه‌تر پێ ببڕێت و كۆمپانیای به‌رهه‌مهێنه‌ریشی به‌نیازه هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ گرووپی كۆمپانیاكانی Cap بكات، كه ئه‌و كۆمپانیایه سه‌رپه‌رشتیی تۆڕی ئاوه‌ڕۆكانی شاری میلانۆ ده‌كات.
بڕیاره سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی FCA هه‌ستێت به ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه له‌سه‌ر ئاوی پیس و چڵكاوی شاره‌كه، به مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی بزانرێت كه گازی میسانی له‌و ئاوه به‌رهه‌م هاتوو، گونجاوه و زیان به ئۆتۆمبێله‌كه ناگه‌یه‌نێت.
جێی ئاماژه‌یه، كۆمپانیای Cap له ماوه‌ی رابردوودا له هه‌وڵدا بوو، بۆ دامه‌زراندنی وێستگه‌یه‌كی تایبه‌ت به گۆڕینی ئاوی پیس بۆ گازی میسان، ئه‌مه‌ش به مه‌به‌ستی به‌كارهێنانی له بری به‌نزین و سووته‌مه‌نییه‌كانی تر، به جۆرێكی وا كه دۆستی ژینگه بێت.