فه‌رمانده‌ی پۆلیسی كه‌رتی ئۆرانج له ویلایه‌تی فلۆریدای ئه‌مه‌ریكا رای گه‌یاندووه، ته‌رمی ئه‌كته‌ری ناوداری كۆمیدی بۆب ساجیتیان له هۆتێلێك دۆزیوه‌ته‌وه، بێ ئه‌وه‌ی هۆی مردنی ئه‌و ئه‌كته‌ره ئاشكرا بكرێت.
پێگه‌ی "
عه‌ره‌بیه" ئه‌مڕۆ دووشه‌م 10ی كانوونی دووه‌م بڵاوی كردووه‌ته‌وه، فه‌رمانده‌یی پۆلیسی ئۆرانج له ویلایه‌تی فلۆریدا له‌باره‌ی مردنی ئه‌و ئه‌كته‌ره ناوداره دووپاتی كردووه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه‌ی، نیشانه‌یه‌ك نه‌دۆزراوه‌ته‌وه كه كوژرابێ یان ماده‌ی هۆشبه‌ری به‌كار هێنابێ، بۆیه لێكۆڵینه‌وه له هۆی مردنه‌كه‌ی ده‌كرێت.
رۆژی شه‌موو له ئۆرانج نمایشێكی شانۆیی پێشكه‌ش كردووه.
بۆب ساجیت /65 ساڵ/ دوێنێ ته‌رمه‌كه‌ی له هۆتیلی ئۆرلاندۆ له ویلایه‌تی فلۆریدا دۆزراوه‌ته‌وه، له‌كاتێكدا رۆژی شه‌موو له ئۆرانج نمایشێكی شانۆیی پێشكه‌ش كردووه.
بۆب ساجیت زیاتر به زنجیره شانۆیی ته‌له‌ڤزیۆنیی "فوول هاوس" ده‌ناسرێته‌وه و زیاتر به‌هۆی ئه‌و شانۆییه‌وه ناوبانگی ده‌ركرد، به‌شی یه‌كه‌می شانۆگه‌رییه‌كه له 1987 تا 1995 به‌رده‌وام بوو، به‌شی دووه‌می ئه‌و شانۆگه‌رییه‌كه‌یش له به ناونیشانی "فۆله‌ر هاوس" له 2016وه تا 2020 پێشان درا.
هاوكات بۆب ساجیت له 1989 تا 1997، به‌رنامه‌یه‌كی كۆمیدیی ته‌له‌ڤزیۆنیی پێشكه‌ش ده‌كرد كه تایبه‌ت بوو به گرته كۆمیدییه‌كانی ناو ماڵ و خێزانه‌كان.