له ژێر چاودێریی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له ڕێوڕه‌سمێكدا به ئاماده‌بوونی وه‌زیری كاره‌با و به‌رپرسانی ده‌ڤه‌ره‌كه، به گوژمه‌ی حه‌وت ملیۆن دۆلار، سێ پڕۆژه‌ی گرنگی كاره‌با له ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران كه‌وتنه كار .
وه‌فا سه‌عید به‌رپرسی راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی دابه‌شكردنی كاره‌بای سۆران رای گه‌یاند، "پڕۆژه‌كان پێكهاتبوون له گۆڕینی تێلی هێڵی پاڵه‌په‌ستۆی به‌رزی نێوان وێستگه‌ی شه‌قڵاوه – خه‌لیفان به درێژایی 37 كیلۆمه‌تر، راكێشانی هێڵێكی نوێی 132 kv له خه‌لیفان – وێستگه‌ی سۆران به درێژایی 16 كیلۆمه‌تر و فراوانكردنی وێستگه‌ی سۆران بۆ دوو هێڵ .
له هه‌موو روویه‌كه‌وه كاره‌بای ئیداره‌ی سۆران باشتر ده‌بێت
وه‌ك زیاتر خستیه ڕوو، له‌مه‌ودوا كاره‌بای نیشتمانی ده‌چێته قۆناغێكی تر، له هه‌موو روویه‌كه‌وه كاره‌بای ئیداره‌ی سۆران باشتر ده‌بێت و به‌شه كاره‌بای ئیداره‌ی سۆران تا ئاستێك زیاد ده‌كات، هه‌روه‌ها به‌رزبوونه‌وه‌ی ڤۆڵتییه‌ی كاره‌با به هیچ شێوه‌یه‌ك نامێنێت، جیا له چاره‌سه‌ركردنی كاره‌با، ده‌بێته هۆی زیادبوونی ئاوی ماڵان، چونكه پێشتر به‌هۆی نزمی ڤۆڵتییه كاریگه‌ریی خراپی هه‌بوو به‌هۆی كارنه‌كردنی به‌شێك له تۆرباینه‌كانی گواستنه‌وه‌ی ئاو .
ژماره‌ی هاوبه‌شانی كاره‌با له سنووری ئیداره‌ی سۆران، 75 هه‌زار و 800 هاوبه‌شه و به‌سه‌ر جۆری ماڵان، بازرگانی، كشتوكاڵ ، پیشه‌سازی و میری دابه‌ش بوون، به سه‌رجه‌م جۆره‌كانیه‌وه زیاتر له 65 ملیار دینار قه‌رزی كاره‌بای نیشتمانی‌یان لایه و تا ئێسته نه‌یان گه‌ڕاندووه‌ته‌وه .
سۆران ماوه‌یه‌كه بووه‌ته ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆ و هه‌ریه‌ك له شارۆكه‌ی سۆران، مێرگه‌سۆر، چۆمان و رواندز ئیداره‌كه پێكدێنن و زیاتر له 300 هه‌زار دانیشتووی هه‌یه، 12 سه‌عات كاره‌بای نیشتمانی بۆ ده‌ڤه‌ره‌كه دابین كراوه.
سۆران \موڕشید برادۆستی