راوێژكارێكی ئابووری په‌رله‌مانی كوردستان رای گه‌یاند، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌م كابینه‌یه‌دا توانیویه‌تی له‌چوارچێوه‌ی چاكسازییه‌كان ته‌نگژه تێپه‌رێنێت و داهات زیاد بكات.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 10ی كانوونی دووه‌م، د.ئه‌رشه‌د ته‌ها راوێژكاری ئابووری په‌رله‌مانی كوردستان، بۆ "وشه" گوتی، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ماوه‌ی ئه‌و كابینه‌یه چاكسازی زۆری ئه‌نجامداوه سه‌ره‌ڕای ھه‌موو ته‌نگژه‌كان توانی سه‌ركه‌وتنی باش به‌ده‌ست بێنێت و دۆخی ئابووری ھه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و پێش ببات.
روونیشی كرده‌وه، داهاتی سه‌ره‌كی هه‌رێم نه‌وته، حكوومه‌ت توانی داھات له 250 ملیۆن دۆلار بۆ 350 ملیۆن زیاد بكات و 100 ملیۆن دۆلاری زیاد كردووه، جگه له‌وه‌ش به‌ھه‌وڵی زۆر توانرا بۆ ھه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت له بازاری دنیا دوو دۆلار زیاد بكات، كه ئه‌مه‌یش ده‌ستكه‌وتێكی باشه.
د.ئه‌رشه‌د ته‌ها باسی له‌وه كرد، له داهاتی ناوخۆ ھه‌نگاوی باش ناوه له بواری مووچه و خانه‌نشینی و پله باڵاكان و داهاتی زیاد كردووه و خه‌رجییه‌كانی كه‌مكردووه‌ته‌وه.
ئه‌وه له‌كاتێكدا كه ئه‌مڕۆ یه‌كێتی ئه‌وروپا بڕیاریدا عێراق و كوردستان له لیستی ئه‌و وڵاتانه ده‌ربێنی كه كار له‌سه‌ر سپیكردنه‌وه‌ی پاره ده‌كه‌ن و مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان له په‌یامێكدا رای گه‌یاند، چاكسازییه‌كانی حكوومه‌ت هۆكار بووه بۆ ئه‌و بڕیاره‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا.
هه‌ولێر/ بڵند ئیبراهیم