ئه‌گه‌رچی سیستمی به‌رگری له‌شی هه‌ر مرۆڤێك هیڵی به‌هێزی به‌رگرییه له به‌رانبه‌ر به هۆكاره‌كانی نه‌خۆشی، واته مرۆڤ له ڤایرۆس و به‌كتریا و مشه‌خۆره‌كان ده‌پارێزێت، به‌ڵام سیستمه‌كه به‌هه‌ڵه هێرش ده‌كاته سه‌ر خانه و ئه‌ندامه‌كانی له‌ش، كه به نه‌خۆشییه‌كانی پێوه‌ست به سیستمی به‌رگری له‌شه‌وه ده‌ناسرێت و زۆر بڵاون و چاره‌سه‌ریان سنوورداره، وه‌ك هه‌وكردن و رۆماتیزم و ئه‌گزیما و هیتریش.
شتێك له ده‌وروبه‌ر گۆڕاوه و تووشبوونی زیاتر كردووه
هه‌وڵه‌كان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و حاڵه‌ته به‌رده‌وامه، له‌وانه هه‌وڵێكی هاوبه‌ش له په‌یمانگه‌ی
فرانسیس كریك له له‌نده‌ن له‌لایه‌ن هه‌ردوو شاره‌زا جیمس لی و كارۆلا ڤینۆسا، بۆ دیاریكردنی هۆكاری وردی ئه‌و جۆره نه‌خۆشیانه و چاره‌سه‌ركردنیان.
لی ده‌ڵێت، له ماوه‌ی 40 ساڵی رابردوو ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی به‌هۆی سیستمی به‌رگری له‌ش له رۆژئاوا زیادی كردووه، ئێسته له وڵاتانی تریش ده‌ركه‌وتووه، بۆ نموونه هه‌وكردنی ریخۆڵه‌كان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا، له‌و ماوه‌یه‌كدا گۆڕانكاری جینی له مرۆڤ رووی نه‌داوه، ئه‌وه‌یش مانای ئه‌وه‌یه شتێك له ده‌وروبه‌ر گۆڕاوه و وای كردووه زیاتر ئاماده‌ی تووشبوون بین به‌و نه‌خۆشییه.
ئه‌و زانایه ده‌ڵێت، به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی نه‌خۆشییه‌كه له دنیا، مانای وایه پێویستیمان به چاره‌سه‌ری و ده‌رمان هه‌یه، ئێسته هیچ جۆره چاره‌سه‌رییه‌ك بۆ ئه‌و نه‌خۆشیانه نییه، به‌تایبه‌ت لای گه‌نجان ده‌رده‌كه‌وێت، واته پێویستیمان به چاره‌سه‌ری هه‌یه.
له‌و باره‌وه ڤینۆسا وه‌ك به‌شێك له هۆكاری زیادبوونی ئه‌و نه‌خۆشیانه ده‌ڵێت، گۆڕانكاری له سیستمی خۆراك و پشتبه‌ستنی زۆرینه‌ی وڵاتان به خۆراكی شێوازی رۆژئاوایی و فاست فوود، له‌و هۆكارانه‌یه، چونكه ئه‌و جۆره خۆراكه چه‌ند پێكهاته‌یه‌كی گرنگ له‌خۆ ناگرێت، وه‌ك ریشاڵه‌كان، ئه‌وه‌یش كار له میكرۆبیۆمی مرۆڤ ده‌كات، واته ئه‌و بونه‌وه‌ره وردانه‌ی له ریخۆڵه‌دا هه‌ن و رۆڵی سه‌ره‌كی له كۆنترۆلكردنی فه‌رمانه‌كانی له‌ش ده‌بینن.
بۆیه گۆڕانكاری له میكرۆبیۆم ده‌بێته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی نه‌خۆشییه‌كانی سیستمی به‌رگری له‌ش كه تا ئێسته 100 جۆری دۆزراوه‌ته‌وه، هه‌ردوو زانایه‌كه دووپاتیان كرده‌وه كه هه‌ستیاریی تاكه‌كه‌سیش هۆكار بوونه له ده‌ركه‌وتنی ئه‌و حاڵه‌تانه، وه‌ك شێوانی هه‌رس و ده‌رده‌ڕێوی و پشتێنه‌ی ئاگرین و ره‌نگه كێشه بۆ دڵیش دروست بكات.