رۆناڵدۆ خواردنەوەیەكی سێكسی بۆ جوانكردنی جەستەی بەكاردێنێ

:: PM:12:26:16/03/2017 ‌

كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی پورتوگالی و یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بەیەكێك لە گرینگترین ئەو یاریزانانەی تۆپی پێ دادەنرێت كە گرینگییەكی رادەبەدەر بە جوانكردن و بەرزكردنەوەی ماسوولكەكانی جەستەی دەدات.

تەنانەت ئێستا وای لێهاتووە شارەزایانی بواری جوانی جەستەیی گومان لە كریستیانۆ بكەن كە لە ماوەیەكی كورتدا چۆن بەمشێویە ماسوولكەكانی بەهێز كردووە كە ئێستا وەك وەرزشوانێكی لەشجوانی دەردەكەوێت نەك یاریزانێكی تۆپی پێ.

لەمبارەیەوە رۆژنامەی (كیكەر)ی ئەڵمانی لە راپۆرتێكدا بڵاوی كردەوە كە بەهۆی لەشجوانییەكەیەوە رۆناڵدۆ چەندانجار رووبەڕووی پشكنینی بەكارهێنانی ماددەی وزەبەخش بووەتەوە، جگە لەوەش یاریزانەكە پێشتر ئاشكرای كردبوو بۆ بەهێزكردنی ماسوولكەكانی گیراوەیەك بەكاردێنێ، بەڵام گیراوەكە دوورە لە ماددە وەزەبەخشەكانەوە.

بەگوێرەی رۆژنامەكە رۆناڵدۆ خواردنەوەیەك بەكاردێنێ ناوی (سیافیل)ە كە كۆمپانیایەكی سویسڕی دروستی دەكات و تایبەتە بە زیادكردنی هۆڕمۆنەكانی سێكسی پیاوان.

ئاماژەی بەوەشدا كە ئەم خواردنەوەیە جگە لەوەی توانای سێكسی پیاوان زیاد دەكات، هەروەها لە ماوەی چەند هەفتەیەكی كەمدا دەبێتە هۆی زوو گەشەكردنی ماسوولكەكانی جەستە و بەرزكردنەوەی تواناكانی لەش بە گشتی.

خواردنەوەكە هەروەها هاوكاری جەستە دەكات بۆ تواندنەوەی چەورییەكان و بەرزكردنەوەی ماسوولكەكانی سینگ و ران، لە رووی پزیشكیشەوە بە ماددەی وزەبەخش دانانرێ و زۆبەی ئەكتەرە بەناوبانگەكانی جیهانیش لە فیلمە سینەماییەكاندا بەكاری دێنن.








وشە - ئامانج ئه‌كره‌م