ئاماده‌كاری بۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گه‌وره و گرنگی وه‌رزشی له هه‌ولێر ده‌كرێت و باس له دامه‌زراندنی ده‌زگه‌یه‌كی باڵای وه‌رزشی ده‌كرێت، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئۆڵمپیی عێراقیش به‌شداریی ده‌كات.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگه‌دار، كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت، ئه‌مڕۆ سێشه‌م 11ی كانوونی دووه‌م، تایبه‌ت به "وشه سپۆرت"ـی راگه‌یاند، ئاماده‌كاریی ده‌كرێت بۆ ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گرنگ و گه‌وره له هه‌ولێر، بۆ گه‌یشتن به چوارچێوه‌یه‌كی یاسایی و گونجاو، بۆ دامه‌زراندنی ده‌زگه‌یه‌كی گه‌وره و باڵای وه‌رزشی له هه‌رێمی كوردستان، كه شوێنی لیژنه‌ی ئۆڵمپیی هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه گوتی: ده‌بوو كۆبوونه‌وه‌كه سبه‌ی چوارشه‌م بكرێت، به‌ڵام بۆ كاتێكی تر دواخرا، كه بڕیاره سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئۆڵمپیی عێراق و به‌رپرسانی تری وه‌رزشی عێراق تێیدا به‌شداربن، جگه له به‌رپرسانی باڵای وه‌رزشی له كوردستان و نوێنه‌رایه‌تییه‌كانی ئۆڵمپی له شاره‌كانی كوردستان و به‌ڕێوه‌به‌رانی وه‌رزش له وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانی كوردستان.
"بڕیاره كه‌سایه‌تییه‌كی سیاسیی گه‌وره‌ش له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌شدار بێت، كه سه‌روكاری له‌گه‌ڵ بزاڤی وه‌رزشیدا هه‌یه" سه‌رچاوه‌كه وای به وشه گوت.
ماوه‌یه‌كی زۆره داواكاریی ئه‌وه ده‌كرێت، ده‌زگه‌یه‌كی وه‌رزشیی باڵا له كوردستان بێته دامه‌زراندن، كه ببێته باڵاده‌ستی به‌ڕێوه‌بردنی وه‌رزش له كوردستاندا و شوێنی لیژنه‌ی ئۆڵمپیی كوردستان بگرێته‌وه.
لیژنه‌ی ئۆڵمپیی كوردستان له 2006 دامه‌زراوه، به‌ڵام تا ئێسته یاسای كار و بودجه‌ی تایبه‌ت به خۆی نییه، چونكه كێشه‌ی یاسایی له باره‌ی ناو و ده‌سه‌ڵاته‌كانی هه‌یه، بۆیه پێده‌چێت كار بۆ ئه‌وه بكرێت ده‌زگه‌یه‌كی تر له ژێر ناوێكی تر بێته دامه‌زراندن و بره‌و به وه‌رزشی كوردستان بدرێته‌وه، جگه له‌وه‌ش بتوانێت مامه‌ڵه‌یه‌كی گونجاو له‌گه‌ڵ به‌غدا و دنیای ده‌ره‌وه‌دا بكات.