لبنانییه‌كان ده‌ستیان خسته‌سه‌ر برینه‌كه‌یان و ئێران به هۆكاری سه‌ره‌كیی نه‌هامه‌تییه‌كانیان ده‌زانن، بۆیه ئه‌نجوومه‌نێكی نیشتمانی‌یان بۆ كۆتاهێنان به داگیركارییه‌كانی ئێران پێكهێناوه.
فارس سه‌عید كه رێكخه‌ری بزووتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ریی 14ی ئاداره و رای گه‌یاندووه، زیاتر له 200 كه‌سایه‌تیی ناسراوی لبنان، ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كۆتاهێنان به داگیركارییه‌كانی ئێرانیان دامه‌زراندووه، ده‌یانه‌وێ رێچاره‌یه‌ك بدۆزنه‌وه و ده‌ستی ئێران به ته‌واوی كورت بكه‌نه‌وه.
پێویسته بگوترێ هاوپه‌یمانیی 14 ی ئادار له‌لایه‌ن سه‌عد هه‌ریری كوڕی ره‌فیق هه‌ریری سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشتری لبنان، رێك مانگێك دوای تیرۆركردنی دامه‌زرا، ئه‌و ات ئامانجی ئه‌وه‌بوو كۆتایی به ده‌ستوه‌ردانی سه‌ربازیی سووریا له لبنان بهێنرێت.
وڵاته‌كه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه داگیر كراوه.
فارس سه‌عید گوتوویه‌تی، لبنان له هه‌موو بوارێكی ئابووری، سیاسی، دارایی و دیپلۆماسی له داڕماندایه و هۆكاره‌كه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه وڵاته‌كه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه داگیر كراوه.
به‌گوێره‌ی
رادیۆ فه‌ردا، له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه دوای دامه‌زراندنی ئه‌نجوومه‌نه‌كه بڵاو بووه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه، حزبوڵای لبنان كه راسته‌وخۆ له ژێر فه‌رمانی ئێران‌دا كار ده‌كات، چه‌ك بكرێت.
حزبوڵای لبنان له ساڵی 1982 دامه‌زرا و ئه‌وكات وه‌ك بزووتنه‌وه‌یه‌كی به‌رگری به‌رانبه‌ر ئیسرائیل دامه‌زرا، ئێران له رێی ئه‌و رێكخراوه‌وه رۆژ به رۆژ زیاتر ده‌ستی خسته ناو كاروباری وڵاته‌كه و تووشی نه‌هامه‌تی و ته‌نگژه‌ی جیاوازی كرد.