پۆلیسی ئه‌ڵمانیا ئاشكرای كرد، پاكه‌تێكی پۆسته‌یان له باڵه‌خانه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی ئه‌ڵمانیا دۆزیوه‌ته‌وه كه كه‌لوپه‌لی ته‌قینه‌وه‌ی تێدابوو.
هێشتا دیار نییه پۆسته‌كه كێ ناردوویه‌تی و ده‌بێت به‌ده‌ستی چ كه‌سێك له وه‌زاره‌ته‌كه بگات، به‌ڵام به‌ڵام پۆلیس به‌شێك له وه‌زاره‌ته‌كه‌ی چۆڵ كرد.
پۆلیسی ئه‌ڵمانیا گوتوویه‌تی ئه‌گه‌ر پاكه‌ته‌كه گه‌یشتبایه ده‌ستی وه‌زیر، له‌وانه بوو زیانی پێ گه‌یاندبایه و هێشتا پۆلیس له‌سه‌ر ئه‌و رووداوه لێكۆڵینه‌وه ده‌كات.
ده‌گوترێت پاكه‌ته‌كه له لایه‌ن به‌شه تایبه‌تییه‌كانی وه‌زاره‌تی دارایی سكان كراوه و پێش ئه‌وه‌ی به شوێنی مه‌به‌ست بگات، بۆیان روون بووه‌ته‌وه كه هه‌ندێك كه‌لوپه‌لی ته‌قینه‌وه له نێو پاكه‌ته‌كه‌دا شاراوه‌ته‌وه.
ئه‌ڵمانیا به‌شێكه له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش و له لێدانی چه‌كدارانی داعش رۆڵی گرینگی هه‌بووه و له پرسی ئاواره‌كانیش پێشوازی له سه‌دان هه‌زار ئاواره كردووه.
ئه‌و وڵاته رێوشوێنی توندی گرتووه‌ته به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی رووبه‌ڕووی هه‌ر جۆره هێرشێكی تیرۆریستی ببێته‌وه كه بكرێته سه‌ر وڵات.