پاسپۆرت یان ناسنامه‌ی ددانپیانراوی نێوده‌وڵه‌تی بۆ هاتوچۆ و گه‌شت له‌نێوان وڵاتانی دنیا، له رووی به‌هێزی و توانای گه‌شتكردن بێ پێویستی ڤیزه و توانای ساخته‌كردنی له وڵاتێكه‌وه بۆ وڵاتێكی تر ده‌گۆڕێت، كۆمپانیای راوێژكاری ره‌گه‌زنامه و مانه‌وه‌ی جیهانی
"Henley & Partners "، له نوێترین راپۆرتی پۆلێنێكی پاسپۆرتی وڵاتانی دنیای راگه‌یاند.
ژاپۆن و كۆریای باشوور و ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا باشترینن
به‌پێی راپۆرتی ئه‌و كۆمپانیایه باشترین و به‌هێزترین پاسپۆرته‌كان له 2022 بریتین له:
1-ژاپۆن و سه‌نگاپوور، هه‌ڵگرانی ده‌توانن بێ وه‌رگرتنی ڤیزه یان وه‌رگرتنی دوای گه‌یشتن گه‌شت بۆ 192 وڵات بكه‌ن.
2-ئه‌ڵمانیا و كۆریای باشوور، (190 وڵات).
3-فنله‌ندا و ئیتاڵیا و لۆكسمبۆرگ (189 وڵات).
4-نه‌مسا و دانیمارك و فڕه‌نسا و هۆڵه‌ندا و سوید (188 وڵات).
5-ئێرله‌ندا و پورتوگال (187) وڵات.
6-به‌لجیكا و نیوزله‌ندا و نه‌رویج و سویسرا و به‌ریتانیا و ئه‌مه‌ریكا (186 وڵات).
7-ئوسترالیا و كه‌نه‌دا و چیك و یۆنان و ماڵتا (185 وڵات).
8-پۆڵه‌ندا و هه‌نگاریا (183 وڵات).
9-سلۆڤاكیا و لیتوانیا (182 وڵات).
10-ئیستۆنیا و لاتڤیا سلۆڤینیا (181 وڵات).
هه‌رچی خراپترن پاسپۆرته‌كانی دنیایه كه ده‌توانن بێ وه‌رگرتنی ڤیزه یان وه‌رگرتنی دوای گه‌یشتن بۆ كه‌متر له 40 وڵات بكه‌ن بریتین له:
104-كۆریای باكور (39 وڵات).
105-نیپال و فه‌ڵه‌ستین (37 وڵات).
106-سۆماڵ (34 وڵات).
107-یه‌مه‌ن (33 وڵات).
108-پاكستان (31).
109-سووریا (29 وڵات).
110-عێراق (28 وڵات).
111-ئه‌فغانستان (26 وڵات).