كاریگه‌رترین و گرنگترین ئه‌و چركه‌ساتانه‌ی كه گۆڕانكاری گه‌وره له ژیانمان ڕوو ده‌دات، ئه‌و ساتانه‌ن كه هه‌رگیز پێشبینیمان نه‌كردووه و خه‌ونمان پێیه‌وه نه‌دیوه، كه‌واته ئه‌م ساتانه چۆن دروست ده‌بن و كۆد و نهێنییه شاراوه‌كانی ژیان چییه؟ هه‌ریه‌ك له نووسه‌ر و بیریاری ڕووسی ئه‌نتوان چیخۆف له به‌رهه‌می نه‌وره‌سه‌كان و كارل جاسپه‌ر له به‌رهه‌می هه‌ڵوێسته سنوورداره‌كان به وردی باس له‌و ڕوانگه‌یه‌ی ژیانمان ده‌كه‌ن و بۆچوونی خۆیانی له‌سه‌ر ده‌خه‌نه ڕوو.
هه‌موومان ده‌مانه‌وێ سه‌ركه‌وتوو بین و كار بۆ داڕشتنی پلانی پوخت بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانمان له ژیان ده‌كه‌ین، خاڵه لاوازه‌كانمان ده‌ژمێرین و به‌ربه‌سته گه‌وره‌كان كۆ ده‌كه‌ینه‌وه و ده‌كه‌وینه نێو ململانێیه‌كی تونده‌وه، تا واقیعی ژیانمان بگۆڕین و هه‌نگاوی گه‌وره به‌ره‌و گه‌یشتن به خه‌ون و ئامانجه‌كانمان بهاوێژین، به‌ڵام زۆرجار هه‌ست به تاوان و كه‌مته‌رخه‌می ده‌كه‌ین، زۆرجاریش وا بیر ده‌كه‌ینه‌وه كه ده‌رفه‌تی ته‌واومان بۆ هاتووه‌ته پێش، كه‌چی دواجار هه‌موو شتێك پێچه‌وانه ده‌بێته‌وه و ژیانمان به‌ره‌و وێرانبوون ده‌ڕوات، هه‌ندێجاریش هێنده هه‌وڵ ده‌ده‌ن و تێ ده‌كۆشین، كه‌چی كاتێك له گه‌یشتن به خه‌ونه‌كانمان نزیك ده‌بینه‌وه، به ته‌مه‌ندا ڕۆچووین و به‌ر له‌وه‌ی به هیواكانمان بگه‌ین، مه‌رگ یه‌خه‌مان ده‌گرێ و كۆتاییمان له‌و ژیانه یه‌كلایی ده‌بێته‌ه، كه‌واته خه‌ڵكانێك كه له ته‌مه‌نێكی زوو و به خێرایی ئاواته‌كانیان ده‌هێننه دی، چ ڕێگه‌یه‌ك ده‌گرنه‌به‌ر و بۆچی ئه‌وان سه‌ركه‌وتوو ده‌بن، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی تۆ هه‌میشه هه‌وڵ ده‌ده‌ین و زۆر به ڕژدی له كاركردن به‌رده‌وامیت، كه‌چی به ئامانجه‌كانت ناگه‌یت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌یش دا ژیانی هه‌ر یه‌ك له ئێمه پڕ له سورپرایز و پێشهاتی چاوه‌ڕواننه‌كراو، كاتێك ئێسته‌ی خۆت به پێنج ساڵ پێش ئێسته به‌راورد بكه‌یت، له‌وانه‌یه باوه‌ڕ نه‌كه‌یت، كه تۆ پێنج ساڵ پێش ئێسته چه‌ند هه‌نگاوت ناوه و چۆن به‌و شتانه گه‌یشتوویت كه پێنج ساڵ پێش ئێسته خه‌ونت پێوه بینیووه، به‌ڵام گرفتێكی گه‌وره‌ی ئێمه ئه‌وه‌یه كه هه‌رگیز دڵمان به‌و شتانه ئاو ناخواته‌وه، كه به‌ده‌ستمان هێناوه، به‌ڵكو چاوچنۆكی و ته‌ماح و ئاره‌زووی مرۆڤ وه‌ك ئهژدێهایهك وایه، كه هه‌میشه دهمانهاڕێ و گاز له رووح و ژیانمان ده‌گرێ و لێ ناگه‌ڕێ، كه ئارام بژین و ڕه‌زامه‌ند بین به‌وه‌ی به ده‌ستمان هێناوه و به‌رده‌وامیش بین به ئارامی بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئامانجی گه‌وره‌تر، به‌ڵام به سه‌بر گرتنه‌وه، كه‌چی سه‌بر و ئارامی گرفتێكی گه‌وره‌یه زۆرینه‌ی مرۆڤه‌كان ناتوانن ڕێزی لێ بگرن و پێوه‌ی پابه‌ند بن، هه‌مووان ده‌مانه‌وێ به خێراییه‌كی زۆر هیواكانمان بهێنینه دی و ببین به نموونه‌یه‌كی مه‌زنی سه‌ركه‌وتن بۆ ئه‌وانی تر.
چیخۆف له شانۆنامه‌ی نه‌وره‌سه‌كان باس له دیداری كۆمه‌ڵێك كه‌س ده‌كات كه خه‌ون و ئاره‌زووی جیاوازیان هه‌یه، كۆنستانتین ده‌یه‌وێ ببێت به هونه‌رمه‌ندێكی زۆر مه‌زن و زۆرترین هه‌واداری له جیهان هه‌بێت، خۆشه‌ویسته‌كه‌ی كۆنستانتین كه ناوی نینایه ده‌یه‌وێ زۆر به‌ناوبانگ و ده‌وڵه‌مه‌ند بێت، باوكی ده‌یه‌وێ به‌هه‌مانشێوه ده‌وڵه‌مه‌ند و ناودار بێت، هه‌مووانیش له یه‌ك كاتدا ده‌ژین، كه‌چی ناڕازین به‌و كات و ژیانه‌ی كه تێیدا گوزه‌ر ده‌كه‌ن، ژیانیان به تارمایی و پارچه‌یه‌ك له ڕه‌شبینی ناو ده‌به‌ن، هه‌میشه چاوه‌ڕوانی پهرجوویهكن، تا به خه‌ونه‌كانیان بگه‌یه‌نیت.
ئامانجیان ئه‌وه‌یه بگه‌ن به كه‌ناراوه‌كان، كه‌چی ده‌شترسن
به دیوێكی تر سه‌رجه‌میان وه‌ك باڵنده‌ی نه‌وره‌س وان و به ئاسمانه‌وه به‌سه‌ر ده‌ریایه‌كی مه‌زن ده‌فڕن، ئامانجیان ئه‌وه‌یه بگه‌ن به كه‌ناراوه‌كان، كه‌چی ده‌شترسن له‌وه‌ی له كه‌ناراوه‌كان ڕاوچییه‌كان ژیانیان بخه‌نه مه‌ترسییه‌وه ڕاوی بكه‌ن، كه‌واته له‌و نێوه‌نده‌دا تیا ماون و نازانن به‌ره‌و كوێ هه‌نگاو بنێن.
هاوكات پزیشكی ناوداری ده‌روونناسی كارل جاسپه‌ر له كتێبه‌كه‌ی به ناوی هه‌ڵوێسته سنوورداره‌كان دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، كه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌شێكی زۆری ژیانی مرۆڤ له پلاندانان و بیركردنه‌وه له داهاتوو و ڕامان له خه‌ون و ئامانجه‌كان پێكهاتووه، به‌ڵام زۆرینه‌مان هه‌رگیز له ڕێی ئه‌و پلان و بیركردنه‌وانه‌ی بۆ ئامانج و داهاتووی خۆمان هه‌مانه، به خه‌ونه‌كانمان ناگه‌ین، به‌ڵكو له كاتێكدا ده‌گه‌ین به خاڵێكی وه‌رچه‌رخان كه واز له هه‌موو ئه‌و هه‌نگاوه ماندوو و بێزاركه‌رانه بهێنین، ڕووبه‌ڕووی چاره‌نووسی خۆمان ببینه‌وه، واقیع و ڕاستییه‌كان قبووڵ بكه‌ین و له‌و خاڵهوهیش ده‌ست به هه‌نگاونان به‌ره‌و پێشه‌وه بكه‌ین، ئه‌مه ئه‌و نهێنییه كه زۆرینه‌مان نامانه‌وێ پێی بگه‌ین و خۆمانی لێ لاده‌ده‌ین، له به‌رانبه‌ردا خه‌ریكی ئامانجێك ده‌بین، كه هیچ بنه‌مایه‌كمان نییه بۆ ئه‌وه‌ی پێی بگه‌ین و به‌دی بهێنین. به بڕوای ئه‌و پزیشكه مه‌زنه گرنگترین هه‌نگاو بۆ سه‌ركه‌وتن بریتییه له پلان و دانانی ئامانج و ئومێدی گه‌وره، به‌ڵكو بریتییه له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی خودی خۆمان و خۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی خۆمان، چونكه مرۆڤ له كاتێكدا بیه‌وێ ئامانجێكی گه‌وره به‌دی بهێنێت و له هه‌مان كاتیش بیر له شكست و مه‌رگ و هه‌ست به كه‌مته‌رخه‌می و تاوان بكات، ئه‌وا هه‌رگیز ناتوانێ به‌و ئامانجه بگات.